“له ماوه‌ى 24 كاتژمێردا 5 كه‌س تووشى كۆرۆنا بوون و 1594 پشكنین ئه‌نجامدراون”

لۆگۆى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێم
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێم ئامارى 24 كاتژمێرى رابردووى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: له‌كۆى 1594 پشكنین كه له سه‌رتاسه‌رى كوردستان ئه‌نجامدراون، پێنج حاڵه‌تى نوێى تووشبوون له هه‌ولێر و سلێمانى ده‌ستنیشانكراون.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، “لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا؛ 1594 پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ 1113 هەولێر، 168 سلێمانی، 283 دهۆك، 30 ڕاپەڕین”.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: ” له ئه‌نجامى پشكنینه‌كان پێنج تووشبووی نوێ تۆمارکران بەمشێوەیە: پارێزگای هەولێر چوار پۆزەتڤ: سێ پیاو كه تەمەنیان 50، 38، 29 ساڵ و کچێکی گەنج تەمەن 18 ساڵ، یەکیان دانیشتووی گوندی (ابو جرده)ی سەر بە ناحیەی گوێڕە و نیشانەی نەخۆشی ھەبووە، ئەوانی تر دانیشتووی ناحیەی عەنکاوەن و بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون، پارێزگای سلێمانی یه‌ك پۆزەتڤ: پیاوێکی تەمەن 34 ساڵ، دانیشتووی قەزای پێنجوێنە و نیشانەی نەخۆشی ھەبووە پشکنینی تاقیگەی بۆ کراوە و پۆزەتڤ دەرچووە”.
له‌باره‌ى كه‌ره‌نتینكردنى هاووڵاتیان ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ” لەئێستادا تەنیا 1173 هاووڵاتی لە 33 شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ 351 لە هەولێر، 141 لە سلێمانی، 681 لە دهۆك، لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری رابردوودا کە کۆی گشتی 96 هاووڵاتی بوو”.
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 507 تووشبوو، لەنێویاندا پێنج مردن هەیە و 403 نەخۆش چاکبووەتەوە، ئێستا تەنیا 99 نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکیدان.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



