“له‌دواى پشووى جه‌ژن پرۆژه‌یاسایی بودجه ده‌گاته په‌رله‌مانى عێراق”

په‌رله‌مانى عێراق | فۆتۆ: REUTERS
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى جێبه‌جێكردنى به‌رنامه‌كانى حكومه‌ت و پلانى ستراتیژى له په‌رله‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: بڕیاره له‌دواى پشووى جه‌ژن پرۆژه‌یاسایی بودجه‌ى عێراق بگاته په‌رله‌مان.
حسێن مه‌سعودى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى جێبه‌جێكردنى به‌رنامه‌كانى حكومه‌ت و پلانى ستراتیژى له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند: “پاش ئه‌وه‌ى پشووه‌كانى جه‌ژن كۆتاییان هات پرۆژه‌یاساى بودجه له حكومه‌ته‌وه ده‌نێردرێته په‌رله‌مانى عێراق، تا ئێستا هیچ راوێژێك له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه له‌و بواره‌دا به په‌رله‌مان نه‌كراوه، چونكه رۆڵى په‌رله‌مان له‌دواى ناردنى پرۆژه‌یاساكه ده‌ستپێده‌كات”.
وتیشى: “هه‌ركه پرۆژه‌یاساكه گه‌یشت راسته‌وخۆ كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆى له‌سه‌ر بكرێت و ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت”.
له ئێستادا عێراق پشت به یاسایی بودجه‌ى ساڵى 2019 ده‌به‌ستێت كه ئه‌ویش له‌سه‌ر سیستمى 1/12 یه، واته ساڵى دارایی تێیدا 12 مانگه و هه‌ر مانگێك به جیا داهات كۆده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى مووچه و خه‌رجیه‌كانى حكومه‌تى پێ دابینبكرێت.
له‌دواى هه‌ڵبژاردنى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێرق له 7ى ئایار، یه‌كێك له خاڵه‌كانى كارنامه‌ى كابینه‌كه‌ى كه جه‌ختى له‌سه‌ر كرده‌وه رزگاركردنى عێراقه بوو له‌و قه‌یرانه داراییه‌ى كه تێیكه‌وتووه به‌هۆى دابه‌زینى نرخى نه‌وت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئاماده‌كردنى پرۆژه یاسای بودجه‌ى 2020.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5 hours لهمهوپێش -
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5 hours لهمهوپێش -
5 hours لهمهوپێش



