وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ: سەرجەم بەرهەمی گەنمی جوتياران وەردەگيرێت

گەنمی جوتیاران
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رايگەياند: سەرجەم بەرهەمی گەنمی جوتيارانی هەرێم وەردەگيرێت، تا كۆتایی ئەم هەفتەیە بڕیارەكە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە SNN ی ڕاگەیاند: ئەو شاندەی وەزارەتی كشتوكاڵ كە لە بەغدان و لەگەڵ ئەنجومەنی وەزاری ئابوری عێراق كۆبوونەتەوە نیگەرانی وەزارەتی كشتوكاڵ و هەروەها جوتیارانی هەرێمیان بە ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە ڕاگەیاندووە و داوایانكردووە هاوشێوەی جوتیارانی عێراق وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان سنوردار نەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، دواجار لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق لەبەرژەوەندی جوتیارانی هەرێم ڕازی بوون كە سەرجەم بەرهەمی گەنمی جوتیارانی هەرێم لە سایلۆكان وەربگیرێت بەهەمان ئەو نرخەی كە پێشتر دیاریكراوە بۆ هەر تۆنێك 850 هەزار دینار دیاریكراوە.
وتەبێژەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ ئەوەشی خستەڕوو، مەبەست لە هێنانی پشتگیری لەلایەن جوتیارانەوە بۆ وەرگرتنی گەنمەكانیان بۆ ئەوەیە كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان پشتگیری ئەو جوتیارانە بكرێت كە بۆ ئەمساڵ هێندە گەنمیان هەبووە ئەوەش كارێكی ئاساییە و هیچ بارگرانییەك بۆ جوتیاران دروستناكات و ساڵانی ڕابردووش هەمان پشتگیری كراون.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
9 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
9 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11 hours لهمهوپێش



