ئەمڕۆ نۆیەم دانیشتنی دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی بڕیاردان لەسەر درێكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئەنجوومەنی دادوەری دادگای فیدڕاڵی عێراق
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای بەڕێوەچوونی هەشت دانیشتنی دادگای فیدراڵی تایبەت بە سكاڵای درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان، وابڕیارە ئەمڕۆ نۆیەم دانیشتنی تایبەت بەو پرسە بەڕێوەبچێت، هاوكات نوێنەری پەرلەمانی كوردستان ئامادەی دانیشتنەكە نابێت ئەگەری زۆری هەیە ئەمڕۆ بڕیاری كۆتایی تیادا بدرێت، ئەوەش دوای ئەوەی لە دانیشتنی ڕابردوو كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق وەڵامی دادگای فیدراڵی دایەوە لەبارەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNئەمڕۆ سێ شەممە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ بڕیاردان لەبارەی دۆسیەی درێژكردنەوەی وادەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی تا ئیستا هەشت دانیشتنی تایبەت بەو بابەتە بەڕێوەچووە و بەڵام تا ئێستا بڕیار نەدراوە بۆیە پێدەچێت لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا بڕیاری كۆتایی لەسەر ئەو دۆسیەیە بدرێت چونكە سەرجەم بەڵگەكان لەلایەن لایەنی سكاڵاكار و لایەنی سكاڵا لێكراوەوە پێشكەشی دادگا كراون.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەرچەندە لە دانیشتەكانی ڕابردوو راوێژكاری یاسایی پەرلەمانی كوردستان ئامادەی دانیشتنەكە بوون، بەڵام لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا ئامادەنابن ئەوەش بە هۆی ئەوەی دادگا تەنها بڕیاردەدات و ئەو بەڵگانەی پێویست بوون لەلایەن هەردوولاوە ئاراستەی دادگا كراون.
هەر لە بەدواداچوونەكانی SNNئەوەشهاتووە كە ئەگەر زۆر هەیە ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی بڕیاری كۆتایی لەبارەی ئەو پرسەوە بدات چونكە لە دانیشتنەكەی پێشووتردا كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە نووسراوێكی فەرمی وەڵامی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراقی داوەتەوە، ئامادەیی دەربڕیوە بە سەرپەرشتیكردنی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان.
لەو سكاڵایەی لە دادگای فیدراڵی تۆماركراوە داوای هەڵوەشاندنەوەی یاسای ژمارە 12ـی رۆژی 9-10-2022ـی تایبەت بە درێژكردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان دەكات، هاوكات رۆژی 24/5/2023 دادگای فیدراڵی هەشتەمین دانیشتنی سەبارەت بە تانەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدا و تێیدا گوێی لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق گیرا بۆ زانینی رۆڵ و توانایان بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی ھەڵبژاردنەكانی ھەرێم.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش


