كەشناسی هەرێم “لەسبەینێوە باران و هەورە بروسكە دەستپێدەكات”

0
328

SNN

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەگەری كەمێك نمە باران هەیە لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان هەیە و سبەینێش پێشبینیدەكرێت باران و هەورە بروسكە زۆربەی ناوچەكان بگرێتەوە و خێرایی با هەندێكجار دەگاتە 25 كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، “ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، لەگەڵ كەمێك بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، ئەگەری كەمێك نمە باران هەیە لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان لەكاتەكانی دوای نیوەڕۆ، هەروەها پلەكانی گەرما بەڕێژەی 1-2 پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ بەرزدەبنەوە”.

ئاماژەی بەوەشكردوە، سبەینێ چوارشەممە لە كاتەكانی بەیانی و نیوەڕۆ ئاسمانی هەرێم بە گشتی نیمچە هەوردەبێت و لەدوای نیوەڕۆ ئەگەری دروستبونی كەشێكی ناسەقامگیر هەیە لەسەر ناوچەكەمان پێشبینی بارانبارین لەسەر ناوچەی جیاجیا هەیە بەرێژەی جیاجیا لەگەڵ دروستبونی هەورە بروسكە و زیادبونی خیرایی با كە هەندێك كات خێراییەكەی زیاد دەكات بۆ سەروی 25 كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا، لەگەڵ ئەگەری بەرزبونەوەی تۆزێكیكەم هەیە، كاریگەری ئەم ناسەقامگیریە لەماوەیەكی كەم كۆتایی دێت”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this