
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە بەرامبەر دەستبەسەرداگرتنی چەند بیرە نەوتێك لە سنوری پارێزگاكانی كەركوك و نەینەوا لەلایەن ژمارەیەك پەرلەمانتاری ئەو دوو پارێزگایەوە سكاڵایەك لە دژی حكومەتی هەرێم ئاراستەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق كراوە، بڕیاریشە لەم مانگەدا دادگا دانیشتنێكی تایبەت بەو پرسە ئەنجام بدات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەپەرلەمانتارانی عێراق بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی پارێزگاكانی نەینەوا و كەركوك سكاڵایەكیان لەدژی كۆنترۆڵ كردنی كێڵگە نەوتییەكانی شارەكەیان لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە تۆمار كردووە، بەجۆرێك ئەوەیان خستووەتەڕوو كە كۆمپانیاكانی سەر بەحكومەتی هەرێم نەوت لە كێڵگەكانی كەركوك و نەینەوا دەردەهێنن.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە سكاڵاكەیاندا پەرلەمانتارانی ئەو دوو پارێزگایە داوایان لە دادگای فیدراڵی عێراق كردووە بڕیارێكی دادوەرانە بدات بۆ ئەوەی دەستەڵاتی دەرهێنانی نەوت لەو بیرە نەوتانە بۆ حكومەتی عێراقی بگێرێتەوە و داهاتەكەشیان بخرێتە خزمەتی دانیشتووانی سنوورەكە، چونكە چەندین ساڵە كۆمپانیاكانی سەربەحكومەتی هەرێم سەرقاڵی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوتی ئەو كێڵگە نەوتیانەن.
هەر لە زانیارییەكانی SNN ئەوەشهاتووە: وابڕیارە لەم مانگەدا دادگای فیدراڵی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بەو پرسە ئەنجام بدات، ئەوەش دوای ئەوەی لێكۆڵینەوەی لەسەر ئەو بەڵگانە تەواوكرد كە لەلایەن ئەو پەرلەمانتارانەوە خراونەتەڕوو لەسەر نایاسایی بوونی دەرهێنانی نەوت لەو كێڵگە نەوتییانەی دەكەونە سنوری هەردوو پارێزگای كەركوك و نەینەوا.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



