ئاگر 500 دۆنم گەنمی 36 جوتیاری دەشتی شارەزووری سوتاند

0
432

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لە زەوییە كشتوكاڵییەكانی سنوری گوندێكی دەشتی شارەزوور رووبەری 500 دۆنم زەوی كە بەگەنم چێندراوە سوتا، بەوهۆیشەوە بڕی زیاتر لە هەزار تۆن بەرهەمی گەنمی 36 جوتیاری ناوچەكە سوتاوە و دووكەسیش وەك گومالێكراو دەستگیركراون.

ناجی عەبدولكەریم، یەكێك لە جوتیارانی گوندی كانی بەردینەی ناوچەی شارەزوور بەSNN-ی ڕاگەیاند:” لە ئەنجامی كەوتنەوەی ئاگر لە زەوییە كشتوكاڵییەكانمان كە بەگەنم چێندرابوون، زیاتر لە 500 دۆنم زەوی سوتا كە بەهۆیەوە بڕی زیاد لە هەزار تۆن گەنمی 35 جوتیاری ئەم سنورە بە تەواوی لەناوچووە، ماوەی دوو ساڵە لەگەڵ پێگەیشتنی گەنمەكانمان بەدەستی نادیار ئاگردەكرێتەوە بەرهەمی ساڵێکمان لەدەست دەچێت”.

سەبارەت بە بوونی کێشە لەگەڵ کەسانێک کە گوماندەکرێت گەنمەکەیان سوتاندبێت ئەو جووتیارە وتیشی:” هیچ كێشەو گرفتێكمان لەگەڵ هیچ كەسێك نییە و نازانین بەچ هۆكارێك ماوەی دووساڵە بەرهەمی یەك ساڵی جوتیاران بە چەند ساتێكی كەم لەناو دەبرێت، ئەگەر گوندنشینان و هاووڵاتییان و تیمەكانی ئاگر كوژێنەوە نەبوونایە زیانەكان زۆر لەوە زیاتر دەبوون كە ئێستا تۆماركراون”.

ئەو جوتیارەی دەشتی شارەزوور وتیشی:” لەكاتی كەوتنەوەی ئاگرەكە چەند كەسێك وەك گومانلێكراو بیندراون کە رەنگە ئەوان دەستیان لەكردنەوەی ئەو ئاگرەدا هەبووبێت، بۆیە سكاڵای یاسایمان لەسەر تۆماركردوون ئەو دووكەسەش دەستگیركراون”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this