نوێترین زانیاری لە بارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 5ی فەرمانبەران

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە ڕۆژی سێ شەممە دەستبكرێت بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری لیواهاوبەشەكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، بەڵام تا ئێستا هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە بۆ ڕاگەیاندنی لیستی مووچەی فەرمانبەران ئەوەش بەهۆی ئەوەی وەزارەتی دارایی چاوەڕێی بەغدایە بڕی 800 ملیار دیناری بۆ ڕەوان بكات.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەو بڕە هاوكارییەی كە لە لایەن هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ دابەشكردنی مووچەی لیوا هاوبەشكان تەرخانكراوە گەیشتووەتە وەزارەتی دارایی و ڕۆژی سێشەممە 6/6/2023 دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا وەزارەتی دارایی بڕی 280 ملیار دیناری لەبەردەستدایە، ئەو بڕە پارەیەش 80 ملیار دیناری پارەی ماوەی ئەو 800 ملیارە كە لەلایەن بەغداوە ڕەوانەكرا، هاوكات 200 ملیار دیناریشی داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنورییەكانە، بۆیە دەبێت حكومەتی عێراق بڕی 800 ملیار دیناری دیكە ڕەوانە بكات پاشان دەتواندرێت دەستبكرێت بەدابەشكردنی مووچە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، كۆی گشتی مووچەخۆرانی هەرێم زیاد لە ملیۆنێك مووچە خۆر دەبن، كە بۆ مووچەی یەك مانگ وەزارەتی دارایی پێویستی بە 940 ملیار دینار دەبێت بەوجۆرەش لە ئێستادا 660 ملیار دینار كورتهێنان هەیە و چاوەڕێی بەغداین بەناردنی پارە ئێمەش لیستی مووچە بڵاو بكەینەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
57 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
57 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


