
فاتی
SNN Sport
یانەی بەرشەلۆنە بە هیچ شێوەیەک نایەوێت لە گواستنەوەکانی هاوینەی داهاتوو دەستبەرداری ئانسۆ فاتی ببێت و یانەکە دەیەوێت لە ریزەکانیدا بیهێڵێتەوە.
لە ژمارەی ئەمڕۆیدا رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، فاتی دەستی لێنادرێت، یانەکەی بە کەسە نزیکەکانی راگەیاندووە هیچ گرێبەستێک بۆ فرۆشتنی فاتی قبوڵ ناکەین، تەنانەت ئەگەر بە خواستنیش بێت بۆ ماوەی ساڵێک.
ئەمە لە کاتێکدایە یانەکانی ئینگلتەراو بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی ئامادەی گواستنەوەی ئەو یاریزانەن، بەڵام خواستی یاریزانە لاوەکە مانەوەیە لە ریزەکانی یانەی بەرشەلۆنە و لە تیپی یەکەم.
فاتی ئەم وەرزە بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتووەو سەرنجی هاندەران و ئیدارەی یانەکەی بۆلای خۆی راکێشاوە، ئەمەش وای لە ئیدارەی یانەکەی کردووە دەستبەرداری نەبێت.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



