گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 27/5/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ چوارشەممە 27/5/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو….
سپۆرت:
- ئانسۆ فاتی دەستی لێنادرێت.
- بەرشەلۆنە بە کەسە نزیکەکانی ئەو یاریزانەی راگەیاندووە لە هاوینی داهاتوو هیچ گرێبەستێک بۆ فرۆشتنی ئەو یاریزانە قبوڵ ناکات تەنانەت ئەگەر بە خواستنیش بێت.
- یانەکانی ئینگلتەراو بروسیا دۆرتمۆند ئارەزووی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەکەن، بەڵام ئەو دەیەوێت لە یانەی بەرشەلۆنەو تیپی یەکەم بمێنێتەوە.

مۆندۆدیپۆرتیڤۆ:
- یانەی بەرشەلۆنە نرخی یاریزانەکانی دیاری دەکات کە دەیەوێت بیانفرۆشێت، لە پێناو گواستنەوەی یاریزانانی تر و گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز.
- سیمیدۆ 50 ملیۆن.
- فیریبۆ 30 ملیۆن.
- تۆدیبۆ 25 ملیۆن.
- رافینیا 16 ملیۆن.
- ڤیدال 15 ملیۆن.
- واگی 8 بۆ 15ملیۆن.
- یانەی نیوکاسڵ گفتوگۆکانی بۆ گوستنەوەی کۆتینیۆ دەستپێکردووە.

مارکا:
- کاسێمێرۆو ئەرکە گرنگەکانی لەگەڵ ریاڵ مەدرید.
- گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی تا 2023 نوێکردووەتەوەو لەگەڵ یانەکەی پێش مانگێک رێککەوتووە بۆ بەردەوامبوون، سیاسەتی یانەکە ئەوەیە نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانان رانەگەیەنێت.
- ئەم یاریزانە یاریزانێکی سەرەکییە بە نسبەت یانەکەوە.

ئاس:
- یاری گۆلف، ئامانجی گۆلف؟ بەیڵ پێویستی بە گۆڕانکارییە لە خۆیدا بۆ ئەوەی خراپترین وەرزی خۆت بگۆڕێت کە تەنیا لەم وەرزە 3گۆڵی کردووەو خولەکە 11هەفتەی ماوە.
- لە خولی ئەڵمانیا بایرن میونخ 1-0 لە دۆرتمۆند دەباتەوەو هالاندیش تووشی پێکان دەبێت.

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



