کاروان ياروەيس: تا ئێستا کۆتا وێنەی پڕۆژەياسای بودجە نەگەيشتووەتە پەرلەمان

0
297

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات بە گوێرەی ئەو بەرنامەی كارەی دانراوە ئێوارەی ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجە بەڕێوەدەچێت، تا ئێستا دوا وێنەی پڕۆژەياسای بودجە نەگەيشتووەتە پەرلەمان.

كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی رایگەیاند: بەگوێرەی ئەو خشتەی كارەی دانراوە ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت، بەلام تائێستا دوا وێنەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق نەگەیشتووەتە دەست پەرلەمانتاران  پێویستە دوا وێنەی پرۆژەیاساكان پێشتر بگات بەدەستی پەرلەمانتاران تابزانن چۆن دەنگ دەدەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئێمە وەك فراكسیۆنی یەكێتی وەك ئەركێكی نەتەوەیی و نیشتمانی، داكۆكی لە ماف و شایستە دەستورییەكانی هەریمی كوردستان و داخوازییەكانی خەڵكی خۆمان دەكەین، ئەمە لەسەرووی رێكەوتنەكانە و پابەندی بەڵێنی نێوان خۆمان و خەڵكین.

وتەكانی ئەو پەرلەمانتارە لەكاتێكدایە كە دوینێ‌ كۆبوونەوەیەكی سەركردەكانی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەڕێوەچوو كەتیایدا لێتێگەیشتن و ڕێككەوتن كراوە لەسەر ئەو مادە و بڕگانەی كە ناكۆكییان لەسەر بووە بەتایبەت ئەو بڕگەو مادانەی پەیوەندییان بە پشكی كوردەوە هەیە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this