مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى پیرۆزبایی له فراكسیۆنه‌كه‌یان ده‌كات له به‌غدا

لۆگۆى یهكێتيى نیشتمانى كوردستان
SNN
مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر نامه‌یه‌كى پیرۆزبایی ئاراسته‌ى فراكسیۆنه‌كه‌یان له به‌غدا كرد به‌بۆنه‌ى په‌سه‌ندكردنى بڕگه‌ى مامه‌ڵه‌ى راسته‌وخۆى پارێزگاكان كه له به‌شێكیدا هاتووه، “پێداگری ئازایانەی ئێوە لە گفتوگۆکانی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆتە مایەی دڵنیایی بۆ جەماوەری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەرین و لە بەرژەوەندی تەواوی کوردستانیشە”.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11ى حوزه‌یران، بڕگه‌ى 8 له مادده‌ى 14ى له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق به زۆرینه‌ى ده‌نگ په‌سه‌ندكرا. به‌پێى بڕگه‌كه، “ئه‌و پارێزگایانه‌ى كه ناڕازین له‌و داهاته‌ى بۆیان دێت له حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه و پێیانوایه یه‌كسانى نییه له دابه‌شكردنى داهاته‌كه‌دا ده‌توانن داوا له سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بكه‌ن كه راسته‌وخۆ پاره‌كه‌یان بۆ بنێرێت” ئه‌م بڕگه‌یه پێشنیارى فراكسیۆنى یه‌كێتى بوو له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق.
به‌و بۆنه‌یه‌وه مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان په‌یامێكى پیرۆزبایی ئاراسته‌ى فراكسیۆنه‌كه‌یان كردووه له به‌غدا كه له به‌شێكیدا هاتووه، “بەبۆنەی پەسەندکردنی پێشنیازەکانی یەکێتی لە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2023 و دەنگدان لەسەر پێدانی ئەولەویەت بە مووچە و گوزەرانی پارێزگاکانی هەرێم ، پیرۆزبایی گەرم و دەستخۆشیتان لێ دەکەین”.
له كۆتا به‌شى پیرۆزباییه‌كه‌دا مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتی ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “هەماهەنگی و پێداگری ئازایانەی ئێوە لە گفتوگۆکانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆتە مایەی دڵنیایی بۆ جەماوەری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەرین و لە بەرژەوەندی تەواوی کوردستانیشە کە چیتر غەدر لە سلێمانی و هیچ شارێکی کوردستان ناکرێت و ژیان و گوزەرانی خەڵک نابێتە کەرەستەی ململانێی نارەوا”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


