
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى له‌قه‌زاى خورماتوو چه‌ند حاڵه‌تێكى تووشبوون به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا ئاشكرابوو، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى ناوچه‌كه چه‌ند بڕیارێكیان ده‌كرد له‌وانه قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ به ئۆتۆمیبل داخستنى ده‌روازه‌كانى ناوچه‌كه.
حه‌سه‌ن زه‌ین عابدین قایمقامى خورماتوو به snnى راگه‌یاند: له‌به‌ر بڵاوبوونه‌وه و زیادبوونى ژماره‌ى تووشبووان به ڤایرۆسى كۆرۆنا به به‌شدارى لایه‌نه ئه‌منییه‌كان له پێناو ڕێگه گرتن به‌و ڤایرۆسه و پاراستنى هاووڵاتیان چه‌ند بڕیارێكیان ده‌ركردووه.
وتیشى، “به‌پێى بڕیاره‌كان هاتووچۆ كردن به ئۆتۆمبیل به هه‌مووشێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه و هه‌روه‌ها هاتن و چوون له بازگه‌كانى قه‌زاكه قه‌ده‌غه‌كراون و كه‌س بۆى نییه هاتووچۆ بكات”.
حه‌سه‌ن زه‌ین عادبین ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، هاوكات ته‌نها دوكانداره پێویستییه‌كان وه‌كو سه‌وزه، میوه، نانه‌واخانه‌و سه‌مونخانه له شه‌شى به‌یانى تاوه‌كو حه‌وتى ئێواره كراوه ده‌بن به شه‌وان هیچ دوكانێك ناكرێته‌وه.
له خورماتوو له ماوه‌ى سێ ڕۆژدا چوار هاووڵاتى ئاشكرابوون كه هه‌ڵگرى ڤایرۆسی كۆرۆنا و سێ كه‌سیان ئه‌ندامى یه‌ك خێزانن و هه‌روه‌ها تیمه‌كان ڕۆژانه پشكنینان بۆ هاووڵاتیان ده‌كه‌ن.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



