
چەکدارانی داعش
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش له سنوورى قه‌ره‌ته‌په حه‌وت هاووڵاتى رفاندن كه چه‌ند كه‌سێكیان خوێندكارى زانكۆى بوون، دوو له ڕفێندراوه‌كان كوژران، سێ كه‌سیان به پاره ئازاد كراوه و دوو كه‌سیى دیكه‌شیان تاوه‌كو ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره.
محه‌مه‌د عومه‌ر به‌رپرسى كۆمیته‌ى یه‌كێتى له قه‌ره‌ته‌په به snnى راگه‌یاند، سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر له نزیك قه‌ره‌ته‌په چه‌كدارانى داعش رێگه‌یان له سێ ئۆتۆمبیل گرت و له نێو هه‌ر سێ ئۆتۆمبیله‌كه حه‌وت كه‌سیان رفاندن كه ژماره‌یه‌كیان خوێندكارى زانكۆ بوون له كه‌ركووكه‌وه گه‌ڕابوونه‌وه.
وتیشى، دواى ڕفاندنیان به چه‌ند ڕۆژێك یه‌كێك له ڕفندراوهكان كه شۆفێرێك بوو كوژراو ته‌رمه‌كه‌یان فرێدابوو. دواتر سێ كه‌سیان به‌رامبه‌ر 70 هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر یه‌كێكیان ئازادكران. له چه‌ند ڕۆژى رابردووش یه‌كێك له‌خوێندكاره‌كان وێنه‌ى كوژرانى بڵاوكرایه‌وه كه سه‌ریان بڕیوه و تاوه‌كو ئێستاش دوو كه‌سی دیكه‌یان بێ سه‌روشوێنن كه هه‌ردووكیان كوردن یه‌كێكیان خه‌ڵكى قه‌ره‌ته‌په‌یه و ئه‌وى دیكه‌یان خه‌ڵكى ناحیه‌ى سه‌عدیه‌یه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى یه‌كێتى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، چه‌كدارانى داعش له ناوچه‌كه زیادیان كردووه و له گوند و ئاواییه‌كانى خوارووى قه‌ره‌ته‌په بۆ سه‌ر ده‌ریاچه‌ى حه‌مرین به ئاشكرا كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن ده‌چنه گونده‌كانه‌وه و داواى هاوكارى ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها له هه‌ندێك ناوچه‌ش داعشى بیانى بینراون به وته‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه بینیویانن له وڵاتى سوریاوه ئه‌و داعشانه هاتوونه‌ته ناوچه‌كه‌وه.
ئه‌و شه‌وه‌ى چه‌كداره‌كان رێگه‌یان به ئۆتۆمبیلى خوێندكاره‌كان گرت كه له كه‌ركووكه‌وه بۆ سنوورى خانه‌قین ده‌گه‌ڕانه‌وه، چه‌ند كچه خوێندكارێكیش له نێو ئۆتۆمبیله‌كه‌دا بوون، به‌ڵام چه‌كداره‌كان ته‌نها پیاو كوڕه‌كانیان ڕفاند و كچه‌كانیان ئازادكرد.
وێنەکە یەکێک لەخوێندکارە ڕفێندراوەکانە کەکوردەو لەچەند ڕۆژی ڕابردوو کوژرا.

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



