
ڕەشەبا
SNN
شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری کەشناسی لەبارەی زۆری و دووبارەبوونەوەی رەشەبا لە ئەمساڵی وەرزی هاویندا دەڵیت، سەرەتا دەمەوێت ئەوەتان پێبڵێم هەر ساڵێک ڕەشەبای زۆر بن لەهاویندا شەختەو بەستنیش زۆر دەبن لەناو وەرزی زستاندا، ساڵی بێ ڕەشەبا واتا نەبوونی شەختە لەوەرزی زستاندا.
ئاماژە بەوەش دەکات، هەر ساڵێک ڕەشەبا زیاتر ببوبن بەفریش زۆر بوون نمونەش وەرزی دابارینی 2019 – 2020 زو 2021 – 2022 ز کەهاوینی پێش ئەم دوو وەرزە ڕەشەبایان تێدا چالاک بوو بەپێی کاریگەریش لەسەر ناوچەکان هەمان کاریگەری هەبوو لەناو وەرزی زستاندا لەسەر ناوچەکان.
وتیشی “هەتا ڕەشەبای زیاترو بەهێزتر بن لە ناو وەرزی هاوینداو وەرزی گەرمادا ئەوە بەو ئەندازە ئەوەندەش شەختەی بەهێزو زیاترمان دەبێت لەوەرزی زستانداو داباریندا، لەگەڵ ئەم ڕەشەبایانەشدا هەر ساڵێک شەماڵ چالاک بوون و بەڕادەی پێویست هەبوون واتا بەفریشمان دەبن یان دەبێت ڕێژنە باران هەبێت ڕێژنەی دەریای ناوەڕاستو یان شەماڵی زۆرو چالاک دۆخەکە زۆر باش دەکات و نیشانەی دابارینی زۆر باشە”.
بەپوختی ئەمساڵ شەماڵ لەپار زۆر زیاتر بوون کێشەی شەپۆلی دابارینمان نابن و زۆر باش دەبن و زۆر دەبن بوونی ڕەشەبا ش زیاتر لەپار ئاماژەی ئەوەیە شەختەو بەستن لەپار زیاتر دەبێت بەو پێیەش لەسەر بنەمای لێکدانەوەکان وەرزی دابارینی داهاتوو سەرماو بەفرو شەختەو بەستنیش لەپار زیاتر دەبێت و بەفردەچێتە سەروی نۆرماڵ و ئاستی ئاسایی ئەمە لەکاتێکا کەبارانیش زۆر باش دەبن زۆر دەچێتە سەروی نۆرماڵ، بیرتان بێت ساڵی پار وتم زستانی داهاتوو بەفر زیاتر دەبن لەچەند ناوچەیەک ئەگەر هەیە لەچەندین ساڵی ڕابردوو زیاتر بێ.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


