لە کۆی شەش تووشبووی تای خوێنبەربوون لە سۆران سیانیان گیان لە دەستداوە

0
290

SNN

کاروان جەمال بەڕێوەبەری تەندروستی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، تا ئێستا شەش حاڵەتی تووشبوونمان بە تای خوێنبەروون هەبووە و سێ لەو حاڵەتانە بەهۆی پەتاکەوە گیانی لەدەستداوە لە سنووری ئیدارەی سۆران.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو سێ کەسەی کە هەڵگری پەتاکەن ئێستا لەژێر چاودێری و چارەسەری چڕی پزیشکیدان، دکتۆر کاروان ئاماژەش بەوە دەکات، کە تیمە تەندروستییەکان چاودێرییەکەیان بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکە چڕ کردووەتەوە و داواش لە هاووڵاتیان دەکەین بە وردی رێنماییە خۆپاریزییەکان دەربارەی نەخۆشییەکە جێبەجێ بکەن.

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this