
وێستگەی کارەبا
SNN
کەمال محەمەد، وەزیرى کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، :ئێستا 3200 مێگاوات کارەبا لە هەرێمی کوردستان بەرهەم دەهێنرێت، بەهۆی کەمیی توانای حکومەت لە دابینکردنی گازی سرووشتی بۆ ئەو 34 یەکەی بەرهەمهێنانەی کارەبا کە سەر بە کەرتی تایبەتن، نەتوانراوە رێژەکە زیاتر بکرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد 44٪ کارەبای نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان ون دەبێت و ئاشکرای کرد، حکومەت دوو ملیار و 700 ملیۆن دۆلار قەرزاری کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی کارەبایە و دڵنیایی دەدات، دۆخی کارەبای نیشتمانی لە وەرزی هاویندا خراپ نابێت، “لە هەرێمی کوردستان کێشەی بەرهەمهێنانی کارەبا نییە، هەر هەشت کابینەی رابردوو هەوڵی زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبایان داوە، بەڵام کێشە گەورەکە لە گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبادایە. بۆ نموونە 44٪ ی کارەبای هەرێمی کوردستان کە نزیکەی 1200 مێگاواتە ون دەبێت.
کەمال محەمەد ئەوەی وتیشی “ئەگەر جگە لە بەرهەمهێنانی کارەبا، ئەرکی گواستنەوە و دابەشکردنیش بکەوێتە ئەستۆی کەرتی تایبەت، ئەوا لە هەرێمی کوردستان کۆتایی بە کێشەی کارەبا دێت و حکومەتیش بە جیددی ئەو پلانە جێبەجێ دەکات”.
وەزیری کارەبا ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە کەمبوونەوەی کارەبای نیشتمانی دەکەن لە مانگی حوزەیراندا.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش



