ئه‌مڕۆ خۆ کاندید کردن بۆ هەڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان ده‌ستپێده‌كات

هەڵبژاردنەکانی عێراق
SNN
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ى تهمموز، دابه‌شكردن و پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى خۆ كاندید كردن بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان ده‌ستپێده‌كات.
عیماد جه‌میل، وته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق به كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى رووداوى رایگه‌یاند، “له به‌یانى ئه‌مڕۆوه دابه‌شكردنى فۆڕمى خۆ كاندیدكردن بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان ده‌ستیپێكرد، له ئه‌مڕۆوه تاوه‌كو 15 رۆژى تر دابه‌شكردنى فۆڕمه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى له‌دواى قۆناغى دواى وه‌رگرتنه‌وه‌ى فۆڕمه‌كان چ قۆناغێك ده‌ستپێده‌كات؟ عیماد جه‌میل وتیشى: “له‌دواى ئه‌وه‌ى پێداچوونه‌وه به فۆڕمهكاندا ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى خواستى خۆ كاندید كردنى هه‌یه مه‌رجه‌كان بڕوانامه و ته‌مه‌ن و ئه‌ستۆپاكى تاوانى تێدا هه‌بوو، به دڵنیاییه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێت و ده‌توانێت خۆى وه‌ك كاندید رابگه‌یه‌نێت”.
بڕیاره رۆژى 18ى كانونى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ، هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى عێراق له سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراق به كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكهكانیشهوه ئه‌نجام بدرێت، ئه‌مه‌ش دواى هه‌موارى دووه‌مى یاساى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان.
تاوه‌كو ئێستا روون نییه كه حزبه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به یه‌ك لیست به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌ن له ناوچه‌ى جێناكۆك یاخود نا، چونكه تاوه‌كو ئێستا هیچ كه‌سیان ئاماده‌یی ده‌رنه‌بڕیوه بۆ چوونه نێو هاوپه‌یمانیه‌كى كوردى به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


