نه‌خۆشیه‌كى نادیار له‌نێو گوندێكى میسر بڵاوبووه‌ته‌وه و ده‌یان كه‌سى تووشبوون

گوندى عهلهقهت له سه‌عید له میسر | فۆتۆ: Al-Arab
SNN
له یه‌كێك له گونده‌كانى هه‌رێمى سه‌عید له میسر نه‌خۆشیه‌كى سه‌رچاوه نادیار بڵاوبووه‌ته‌وه و تاوه‌كو ئێستا به‌هۆیه‌وه 250 گوندنشین تووشبوون.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16ى تهمموز، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى میسر له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “ماوه‌یه‌كه نه‌خۆشیه‌كى سه‌رچاوه نادیار له گوندى ئه‌ل عهلهقهت سه‌ربه پارێزگاى قێنا له هه‌رێمى سه‌عید بڵاوبووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه تاوه‌كو ئێستا 250 كه‌س تووشبوون، تیمه پزیشكییه‌كان ره‌وانه‌ى گونده‌كه كراون بۆ ئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه له سه‌رچاوه‌ى نه‌خۆشیه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌یشتوون به هیچ ئه‌نجامێك”.
له‌باره‌ى نیشانه‌كانى نه‌خۆشیه‌كه‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاشكرایى كردووه، “زۆرینه‌ى ئه‌وانه‌ى تووشبوون پله‌ى گه‌رمیان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزده‌بێته‌وه، تا و ئازارى ئێسكه‌كانیان هه‌یه و هه‌ست به ماندووبوون ده‌كه‌ن”.
نه‌هلا عه‌بدولوه‌هاب، به‌رپرسى به‌شى نه‌خۆشیه بهكتریهكان له زانكۆى قاهیره له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “تاوه‌كو ئێستا سه‌رچاوه‌ى نه‌خۆشیه‌كه دیار نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌رى هه‌یه به‌هۆى پێوه‌دانى مێشوله‌وه بێت. به‌شێك له تووشبووه‌كان به‌ده‌ست دابه‌زینى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى خڕۆكه سپیه‌كان له خوێنياندا ده‌ناڵێنن”.
سەرۆکی بەشی نه‌خۆشیه بهكترییهكان لە زانکۆی قاهیرە ئامۆژگاری هەر کەسێک ده‌كات کە هەست به نیشانه‌كان بكات پەیوەندی به پزیشكى پسپۆڕه‌وه بكات به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى كه كه‌سێكى نزیكیان تووشبووه بۆ ئه‌وه‌ى راسته‌وخۆ بخرێته‌ژێر چاره‌سه‌رى پزیشكییه‌وه.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


