ئیسرائیل هه‌مووشتێكى له‌سه‌ر بێسه‌روشوێنبوونى هاووڵاتیه‌كه‌ى له عێراق ئاشكرا كرد

ئیلیزابێس تورسكۆڤ، ئه‌و توێژه‌ره ئیسرائیلیهى كه چه‌ند مانگێكه له عێراق بێسه‌روشوێنه | فۆتۆ: تایمز ئۆف ئیسرائیل
SNN
میدیاكانى ئیسرائیل ئاشكرایده‌كه‌ن، ئه‌و كچه توێژه‌ره ئیسرائیلیهى كه له عێراق بێ سه‌روشوێن بووه تاوه‌كو ئێستا له‌ناو عێراقدایه، ده‌شڵێت: “پێش ئه‌وه‌ى بڕفێنرێت و بێ سهروشوێنبكرێت په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ رفێنه‌ره‌كان هه‌بووه”.
ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه كچه توێژه‌رێكى ئیسرائیلى كه له‌ژێر ناوى ئیلیزابێس تورسكۆڤ و به پاسپۆرتى رووسى هاتووه‌ته عێراق بێى سه‌روشوێن بووه و چاره‌نووسى نادیاره.
رۆژنامه‌ى تایمز ئۆف ئیسرائیل ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17ى تهمموز، ورده‌كارى بێ سهروشوێنبوونى ئه‌و كچه توێژه‌ره‌ى بڵاوكرده‌وه و ئاشكراى كرد، “ئه‌و كه‌سانه‌ى كه بێ سه‌روشوێنیان كردووه پێش ئه‌وه‌ى كاره‌كه‌ى ئه‌نجام بده‌ن له‌ڕێگه‌ى ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردووه، پێش ئۆپراسیۆنه‌كه ئیلیزابێس په‌یوه‌ندى به كه‌سێكه‌وه كردووه به‌ناوى (ا.ع) و داواى ئه‌وه‌ى لێكردووه بیگه‌یه‌نێت به كه‌سێك به‌ناوى (م.ع) كه پۆستێكى باڵاى هه‌یه له‌و حزبه‌ى كه به‌رپرسه له بێ سهروشوێنبوونى ئیلیزابێس”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى رۆژنامه‌كه، “ئه‌و دوو كه‌سه‌ى كه ئیلیزابێسیان بێ سه‌روشوێن كردووه له دیدارى دووه‌میاندا ره‌گه‌زنامه ئیسرائیلیه‌كه‌ى ئیلیزابێسیان دۆزیوه‌ته‌وه و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه بڕیاریانداوه بیرفێنن”.
هاوكات تایمز ئۆف ئیسرائیل باسى له‌وه‌شكردووه، “رفێنه‌ره‌كان هه‌وڵى ئه‌وه‌یانداوه كه ئیلیزابێس ببنه ده‌ره‌وه‌ى وڵات، به‌ڵام نه‌یانتوانوه و تاوه‌كو ئێستاش ئه‌و خاتوونه له‌ناو عێراقدایه”.
باسم عه‌واد، وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق له‌باره‌ى بێسه‌روشوێنبوونى ئیلیزابێس به ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رزى رایگه‌یاند، “لێكۆڵینه‌وه‌كانمان ده‌ستپێكردووه”.
ئیلیزابێس له مانگى كانونى دووه‌مى 2022ه‌وه له عێراق بووه و توێژینه‌وه‌ى ئه‌نجامداوه له‌سه‌ر لایه‌نگرانى ئێران به‌تایبه‌تیش ره‌وتى سه‌در له عێراق. به‌پێى وته‌ى خۆى كه له ههژمارهكانى و وێبسایتهتایبهتهكهى نووسیویه‌تى، “زمانه‌كانى عیبرى، رووسى، عه‌ره‌بى و ئینگلیزى به‌باشى ده‌زانێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


