وه‌زیرى كشتوكاڵ مهترسیهكى نوێ له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ئاشكرا ده‌كات

زێى بچووك له‌كاتى وشكبوونى ئاوه‌كه‌ى | فۆتۆ: KNN
SNN
وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، هه‌رێمى كوردستان كه‌وتووه‌ته نێو مه‌ترسى كه‌م ئاویه‌وه، ده‌شڵێت: “پێویستمان به كشتوكاڵ به‌شێوازى قه‌تره و ته‌كنه‌لۆژیاى نوێ هه‌یه بۆ پاراستنى ئاو”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17ى تهمموز، بێگه‌رد تاڵه‌بانى، وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌میانى به‌شداریكردنى له كۆنگره‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گۆڕانكاریه‌كانى كه‌شوهه‌وا له هه‌رێمى كوردستان له شارى هه‌ولێر رایگه‌یاند، “به‌داخه‌وه هه‌رێمى كوردستان كه‌وتووه‌ته نێو مه‌ترسى كهمئاوى، به‌و هۆكاره‌وه به‌شێك له كانى و كارێزه‌كان وشك بوون، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه بۆسه‌ر كشتوكاڵ”.
به به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو باسى له‌وه‌شكرد، “پێویسته هه‌وڵه‌كانمان چڕ بكه‌ینه‌وه بۆ پاراستنى ئاو بۆ ئه‌وه‌ى كشتوكاڵ بپارێزین، بۆ ئه‌مه‌ش پێویستمان به كشتوكاڵ به‌شێوه‌ى قه‌تره هه‌یه تاوه‌كو بتوانین ئاو زیاتر بپارێزین، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى پێویستمان به ته‌كنه‌لۆجیاى نوێ هه‌یه كه ده‌سته‌به‌رى پاراستنى ئاو بكات”.
بێگه‌رد تاڵه‌بانى جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، “پاراستنى ژینگه و ئاو پاراستنى نه‌وه‌كانمان و داهاتوومانه، بۆیه پێویسته به‌وپه‌ڕى گرنگیه‌وه كارى له‌سه‌ر بكه‌ین”.
به وته‌ى وه‌زیرى كشتوكاڵ، “له ئێستادا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له‌ڕێگه‌ى پرۆژه‌ى چاندن به شێوازى بۆكس كه ئاودانى رووه‌كه به‌شێوه‌ى خه‌زنكردنى ئاو له بۆكسدا بۆى ئاو بپارێزن”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


