وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم 83٪ى داهاته‌كه‌ى له‌ده‌ستداوه

دراوى 25 هه‌زارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
به‌هۆى وه‌ستانى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم 83٪ى داهاتى كۆكراوه‌ى مانگانه‌ى له‌ده‌ستداوه.
له رۆژى 25ى ئازاره‌وه هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه وه‌ستاوه. له ئه‌نجامى بڕیارى ده‌سته‌ى دادوه‌رانى دادگاى ناوبژیوانى پاریس كه هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى له به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه به نایاسایی له قه‌ڵه‌مدا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18ى تهمموز، میدیاكانى عێراق له‌سه‌رزارى سه‌رچاوه‌كانیان له وه‌زاره‌تى دارایی بڵاویانكرده‌وه، “وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم به‌هۆى وه‌ستانى هه‌نارده‌ى نه‌وت تووشى كورتهێنانى دارایی گه‌وره بووه، به‌شێوه‌یه‌ك كه 83٪ى داهاتى كۆكراوه‌ى مانگانه‌ى له‌ده‌ستداوه”.
به وته‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، “وه‌زاره‌تى دارایی تووشى كورتهێنان بووه، به‌ڕاده‌یه‌ك ناتوانێت خه‌رجى مانگانه‌ى خۆى دابینبكات”.
“وه‌ستانى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم زیانى زیاتر له یه‌ك ملیار دۆلارى به هه‌رێمى كوردستان گه‌یاندووه تاوه‌كو ئێستا” به‌پێى زانیارییه‌كان. ئه‌مه به‌زانینى ئه‌و راستیه‌ى كه له‌ڕێگه‌ى بۆرى نه‌وتى كوردستانه‌وه له كه‌ركوك 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ى كێڵگه نه‌وتیه‌كانى هه‌رێم و 75 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ى كێڵگه‌كانى سه‌ربه حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق هاورده ده‌كرا.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش



