“ئەگەر سوتاندنی قورئانی پیرۆز دووبارە ببێتەوە هەموو پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانمان دەپچڕێنین”

سهلوان مۆمیكه، ئهو پهنابهره عێراقیهى له سوید قوئانى سووتاند | فۆتۆ: AFP
SNN
سەرۆکی وەزیرانی عێراق لەسەر سوتاندنی باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لەگەڵ چەند وەزیر و بەرپرسێکی ئەمنی و سەربازی ئەنجامدا و بە توندی سەرۆکۆنەی ئەو کارەی کرد.
راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر سووتاندنی باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد و سوتاندنی قورئانی پیرۆز بە بەشداری وەزیری ناوخۆ و دەرەوە و سەرۆکی دەزگای ئاسایش و چەند بەرپرسێکی دیکەی ئەمنی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجامدا.
بەپێی راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا بە توندی سەرکۆنەی سوتاندنی باڵیۆزخانەی سوید و کۆپیەکی قورئانی پیرۆز کرا و جەخت لەوەکرایەوە، کە دەبێت ھەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ لێپرسینەوە لەو کەسانەی ھەڵیانکوتاوەتە سەر باڵیۆزخانەکە بەو بەرپرسانەشی کە کەمتەرخەم بوون لە رووداوەکەدا بگیرێتەبەر.
حکومەتی فیدراڵ پابەندی خۆی بە یاسا نێودەوڵەتییەکان دووپاتکردەوە و راشیگەیاند، لەگەڵ حکومەتی سوید لەگفتوگۆدان بۆ رێگریکردن لە سوتاندنی قورئانی پیرۆز، ھەروەھا بەغداد لە ڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە بە رەسمی حکومەتی سویدی ئاگادارکردووەتەوە کە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ سوید دا دەپچڕێنێت ئەگەر ڕووداوی سوتاندنی قورئانی پیرۆز دووبارە ببێتەوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



