
سەلوان مۆميکا/ پەنابەری عێراقی لە سويد
SNN
زانکۆی ئەزھەر بە توندی ئیدانەی رەفتارەکانی سوید دەکات بۆ توڕەکردنی مسوڵمانانی جیھان و رێگەدان بە ناوی ئازادی رادەربڕینەوە بۆ بێرێزیکردن بە قورئانی پیرۆز.
زانکۆی ئەزهەر لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: رێگەدان بە بێرێزیکردن بە قورئان، تاوانە بەرامبەر بە ئیسلام و مافی ئاینەکان و مرۆڤایەتی و شەرمەزاریشە بۆ ئەو کۆمەڵگەیانەی رێگەی پێدەدەن.
ئەزھەر داوا لە گەلانی عەرەب و ئیسلامی دەکات بەردەوامن بن لە سەر بایکۆتکردنی بەرھەم و کاڵای سویدی و ھەموان بە یەک ھەڵوێست و ئاراستە بەرامبەر بە سیاسەتەکانی سوید بوەستنەوە.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەیدا دەڵێت “دوژمانی ئیسلام و موسوڵمانان لە ھیچ زمانێک تێناگەن جگە لە بەرژەوەندی ماددییان”.
ئەم راگەيەندراوە دوای ئەوەدێت دوێنێ پێنجشەممە سەلوان مۆميکا پەنابەری عێراقی لە وڵاتی سويد جارێکی ديکە مۆڵەتی سوتاندنی قورئانی پيرۆزی لەو وڵاتە وەرگرت ئەوەش ناڕەزايی زۆری وڵاتانی ئيسلامی لێکەوتەوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16 hours لهمهوپێش -
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16 hours لهمهوپێش -
16 hours لهمهوپێش



