
شاری هەولێر
SNN
لەسەر کەیسی کوشتنی مەزن ڕەشید گەنجەکەی بەحرکە، پۆلیسی هەولێر کەسێکی بەناوی مێڤان دەستگیر کردووە و بەڵام بەبێ ئەوەی وێنە و ڤیدیۆی بڵاو بکاتەوە.
مەزن ڕەشید، لە ماڵەکەی خۆی لەلایەن چەند کەسێکەوە سەری بڕدرا و دەستوقاچی ژنەکەشی بەسترایەوە، لەسەر ئەو کەیسە پۆلیسی هەولێر کەسێکی بە تۆمەتی کوشتنی گەنجەکە دەستگیرکردووە بەڵام ئەو کەسە دانی بە تاوانەکەدا نەناوە.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە SNNی ڕاگەیاند، کە مێڤان تۆمەتباری کەیسەکەی گەنجە سەربڕاوەکەی بەحرکە، ئەشکەنجەیەکی زۆر دراوە بەڵام دانی بە تاوانەکەی دا نەناناوە. هەر بۆیە پۆلیسی هەولێر نایەوێت وێنە و ڤیدیۆی تۆمەتبار بڵاو بکاتەوە، تەنیا وەکو زانیاری بە تێکست لە بارەی دەستگیر کردنیەوە ڕاگەیانراوێکی بڵاو کردەوە.
ئەمە لە کاتێک دایە کە پێشتر رۆژنامەنووسان لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباران ئاگەدار دەکرانەوە و پۆلیسی هەولێر وێنە و ڤیدیۆی بڵاودەکردەوە، بەڵام لەم کەیسەدا تاوەکو ئێستا وێنە و ڤیدیۆی تۆمەتبار بڵاو نەکراوەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد: کە هاوسەری مەزن ڕەشید، ئەو گەنجەی سەری بڕدراوە لەسەر کەیسی مێردەکەی لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیر کراوە.
More News
-
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
10 mins لهمهوپێش -
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
10 mins لهمهوپێش



