ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ى بڕینى ئه‌و پاره‌یه‌ى كردووه كه ده‌ینێرن بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه

دراوى 100 دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: Dennis Hallinan / Alamy
SNN
پێگه‌ى ده‌نگى ئه‌مریكا كه میدیایه‌كى سه‌ربه حكومه‌تى ئه‌مریكایه له‌سه‌ر زارى به‌رپرسێكى لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشكراى كرد، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا هۆشدارى داوه‌ته به‌رپرسانى هه‌رێم، ئه‌گه‌ر دۆخى چاكسازیه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وامبێت ئه‌وه ناتوانن پاڵپشتییەکانيان بەردەوامى پێبده‌ن.
ڕۆژی 21ی حوزه‌یران شاندێکی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بەسەرۆکایەتی دانا سترۆڵ، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سه‌ردانى شاری هەولێریان كرد، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان له‌نێویشیاندا مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم كۆبوونه‌وه.
پێگه‌ى ده‌نگى ئه‌مریكا له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاشكراى كردووه، “ئەمەریکا نیگەرانە لە ئاستەنگەکانی بەردەم چاکسازی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە بە بەرپرسانی هەرێمی وت: ناتوانین پاڵپشتییەکانمان بۆ ئێوە بەردەوام بێت، ئه‌گەر دۆخی وەزارەت بەمشێوەیە بمێنێتەوە و پرۆسەی چاکسازی و رێکخستنەوەی پێشمەرگە بەڕێوەنەچێت”.
به پێى وته‌كانى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، “جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا وتویه‌تى: حزبایەتی بەتەواوەتی ڕەنگدانەوەی هەبووە لەسەر کاروبارەکانی وەزارەت و ململانێکان بە ئاشکرا هەستیان پێدەکرێت، لەکاتێکدا هاوپەیمانان دەیانەوێت قۆناغ قۆناغ هێزەکانی 70 و 80ی پارتی و یەکێتی یەکبخەنەوە و حزبایەتی لەو وەزارەتەدا کاڵ بکەنەوە.”
هاوكات جەبار یاوەر، ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگه به پێگه‌كه‌ى راگه‌یاندووه ،”هاوپەیمانان هەست دەکەن ململانێی توندی نێوان یەکێتی و پارتی گواستراوەتەوە بۆ ناو وەزارەتی پێشمەرگە و ئێستاش بەرەو هەڵبژاردن دەڕۆین، ترسی هاوپەیمانان لە گواستنەوەی ململانێی سیاسییە بۆ چەکداری”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


