
بۆرییه‌كى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت | فۆتۆ: Kayrros
SNN
شاره‌زایه‌كى ئابوورى ئاشكراى ده‌كات، چه‌ندین به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى سووریاوه هه‌یه، ده‌شڵێت: “خستنه‌كارى ئه‌و بۆرییه پێش هه‌ر كه‌سێك پێویستى به ره‌زامه‌ندى ئه‌مریكایه”.
بۆرى نه‌وتى عێراق – سوریا مێژووى دروستكردنى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵى 1952 كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاى بریتش پێتره‌لیه‌م ده‌ستبه جێبه‌جێكردنى كراوه. پرۆژه‌كه نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتنى ته‌واوه‌تى به‌ده‌ستبهێنێت، له ساڵى 2010 به‌ته‌واوه‌تى كاره‌كانى وه‌ستا له ئه‌نجامى گرژى و ئاڵۆزیه‌كانى سووریا. درێژى ئه‌م بۆریه 800 كیلۆمه‌تره و تیره‌كه‌ى 32 ئینجه. نه‌وتى عێراق له کێڵگەکانی کەرکوک و بەندەری بانیاس لە سوریا و تەرابلوسی لوبنان بەیەکەوە دەبەستێتەوە. قه‌باره‌ى هه‌نارده‌كردنى 700 هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانه‌یه.
له‌دواى ئه‌وه‌ى له 25ى ئازارى ئه‌مساڵ هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم به‌ته‌واوه‌تى وه‌ستا له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه، عێراق دووباره چاوى خستووه‌ته‌سه‌ر ئه‌م بۆریه، به‌ڵام ئاڵنگارییه‌كانى به‌رده‌مى كه‌م نین.
له‌باره‌ى ئاڵنگارییه‌كانه‌وه نەبیل مەرسومی، شاره‌زایی ئابوورى ده‌ڵێت: “به‌هۆى ئه‌وه‌ى توركیا به‌رده‌وامه له ره‌تكردنه‌وه‌ى رێگه‌دان به هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه، گرنگیدان به بۆرى نه‌وتى عێراق – سوریا هاتووه‌ته ئاراوه، به‌ڵام چه‌ندین به‌ربه‌ستى له‌به‌رده‌مه. یه‌كه‌مین به‌ربه‌ستیش بریتیه له، سزاكانى ئه‌مریكا، چونكه ئه‌م بۆریه سزا ئابووریه‌كانى ئه‌مریكاى پێشتر به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، له ئێستاشدا به‌و ناوچانه‌دا تێده‌په‌ڕێت كه ناوچه‌ى هه‌ژموونى ئه‌مریكایه، له‌به‌ر ئه‌وه تاوه‌كو ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر نه‌بێت ناخرێته‌وه‌كار”.
به وته‌ى مه‌رسومى یه‌كێكى تر له به‌ربه‌سته‌كان بریتیه له‌وه‌ى كه، “ئه‌و ناوچانه‌ى بۆریه‌كه‌ى پێدا تێده‌په‌ڕن ناوچه‌ى گرژى و كێشه له‌سه‌رن له‌نێوان عێراق و سوریادان و چه‌ندین هێز هه‌ژموونیان هه‌یه به‌سه‌ریاندا له‌نێویشیاندا داعش”.
ئه‌و شاره‌زا ئابوورییه باس له به‌ربه‌سته ئابورییه‌كانیش ده‌كات و روونیده‌كاته‌وه، “له‌ڕووى ئابورییه‌وه ئه‌م بۆریه وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى سه‌رمایه‌یه‌كى زۆر و تێچوویه‌كى فراوانى هه‌یه كه قورسه عێراق بتوانێت له‌م دۆخه‌دا له ئه‌ستى بگرێت، ئه‌گه‌ر عێراقیش ئه‌و كاره بكات، سوریا تواناى ئه‌و كاره‌ى نییه”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


