
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبەغدا چاویکەوت بە نوری مالکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا.
لەدیدارێکدا کە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عیراق ئامادەبوون، دیالۆگ و هەماهەنگیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی یەکجارەکی کێشەکان، سەرخستنی کارنامەی حکومەت و بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتییان گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
لەبارەی مافە دەستوورییەکانی گەلی کورد و چارەسەری سیاسییانەی کێشەکانەوە سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، دەبێت دەستوور بنەمای چارەسەری کێشەکان بێت و بەدیهێنانی مافەکانی گەلی کوردیش هەر لەو چوارچێوەیەدایە. شەراکەتی راستەقینە و دیدگای هاوبەش بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان، هەنگاوەکان بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی سەقامگیر و خۆشگوزەرانتر خێراتر دەکات.
More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
58 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1 hour لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
58 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1 hour لهمهوپێش



