
SNN-
دەرەنگانی شەوی رابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە شاندی هەرێم و بەغدا گهیشتنه رێكکهوتن لهسهر جێبهجێكردنی بڕگهكانی تایبهت به ههرێمی كوردستان لەیاسای بودجەدا بێ ئەوەی باس لە ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە بکات.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: لهو چوارچێوهیهی رێککەوتنەکەدا كۆنووسێكی هاوبهش له نێوان ههردوو شاندهكه واژۆ كرا و بڕیار وایه كه دهستبهجێ تمویلی ههرێمی كوردستان بكرێت.
رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد لەلایەن د. ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و كازم حەسەنی راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراقهوه ئیمزای لهسهر كراوه و بەگوێرەی زانیارییەکان رێککەوتنەکە لەم خاڵانە پێکهاتووە:-
یەكەم: حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەند كراوە، پارەی ئەو كۆمپانیا نەوتیانە بدات كە لە كهرتی نەوتی هەرێم كار دەكەن، لەسەر بنەمای ئەو نرخەی كە نەوتی عێراقی پێ بەرهەمدەهێندرێت و كۆمپانیا نەوتییەكانی وەزارەتی نەوتی عێراق كاری پێدەكەن.
دووهم:هەرێمی كوردستان داهاتە نانەوتییەكانی دەخاتە هەژمارێكی وەزارەتی دارایی عێراق، لەگەڵ ئەوەی وەفدی هەرێمی كوردستان لێكدانەوەی تریان هەیە بۆ ئەو بابەتەو دەیانەوێت تەنیا 50%ی داهاتی دامەزراوە فیدراڵییەكان لە هەرێم رادەستبكەن.
سێیهم: دوای ئەوەی هەرێم داهاتە نانەوتییەكانی رادەستكرد، وەزارەتی دارایی عێراق، 50%ی داهاتی دەروازە سنورییەكان دەگەڕێنێتەوە بۆ هەرێم.
چوارهم: لیژنەیەكی هاوبەش پێكدەهێنرێت بۆ بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لە پرسی داهاتی نانەوتی هەرێم، بۆ ئەوەی بزانرێت، چەند لەو داهاتە دەبێت بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی عێراق و چەندی بۆ هەرێم بگەڕێندرێتەوە.
پێنجهم: كاتێك هەرێم پابەند دەبێت بەو خاڵانەی سەرەوە، وەزارەتی دارایی عێراق هەڵدەسێت بە تەمویلكردنی هەرێم بەپێی یاسای بودجەی 2023، تا ئەو كاتەی هەرێم بەردەوام دەبێت لە پاندبوونی بەو خاڵانە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


