به‌هۆى وه‌ستانى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم هه‌زاران كه‌س مه‌ترسى له‌ده‌ستدانى كاره‌كه‌یان هه‌یه

كرێكارێك له‌نێو كێڵگهیهكى نه‌وتیدا | فۆتۆ: Essam Al-Sudani / Reuters
SNN
کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی پیشەسازی نەوت لە هەرێمى كوردستان هۆشدارى ده‌دات له بێكاربوونى هه‌زاران كارمه‌ندى كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان و رایده‌گه‌یه‌نێت، “بەردەوامی راگرتنی ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێم کاریگەری گەورەی لەسەر وەبەرهێنان لە هەرێم دروستکردووە”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی پیشەسازی نەوت لە هەرێمى كوردستان کە پێکهاتوون لە گەنەڵ ئینێرجی، گەلف کیستۆن، ئیچ کەی ئێن و شاماران پترۆلیۆم راگهیهنراوێكیان بڵاوكردووه‌ته‌وه له‌باره‌ى راگرتنى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم كه تێیدا هاتووه، “بەردەوامی راگرتنی ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێم کاریگەری گەورەی لەسەر وەبەرهێنان لەهەرێم دروستکردووە، بۆیە خەرجییان لەمساڵدا کەمکردووەتەوە و پلانیشیان بۆ پێداچوونەوە بەخەرجییەکانی ساڵی داهاتوو داڕشتووە”.
كۆمه‌ڵه‌كه له به‌شێكى تر‌ى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هۆشدارى ده‌دات له بێكاربوونى هه‌زاران كه‌سه و ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “ئەو کۆمپانیایانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەهۆی نادیاری وادەی دەستپێکردنەوەی ناردنە دەرەوەی نەوت، بە کرداری رێوشوێنەکانیان بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان دەستپێکردووە و ئەمەش دەبێتە هۆی بێکاربوونی هەزاران کرێکار”.
له‌و باره‌یه‌وه سەردار محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی قۆرەتوو لە سنووری گەرمیان، کە کێڵگەی نەوتی چیاسورخ دەکەوێتە سنوری ناحیەکەیەوە و کۆمپانیای پیت ئۆیەڵ لەم کێڵگەیەدا کاری وەبەرهێنانی نەوت دەکات، بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووه، “پێشتر رۆژانە 2000 هەزار بەرمیل نەوت لە چیا سورخ دەردەهێنرا، بەڵام ئێستا دەرهێنانی نەوت ڕاگیراوە. کارمەند و کرێکارەکان ئاگادارکراونەتەوە لە رۆژی 1ی مانگی داهاتووەوە نەگەرێنەوە سەر کار و بەشێکی کەم لە موچەکانیان پێدەدرێت، تا ئەوکاتەی کێشەی ناردنە دەرەوەی نەوت چارەسەر دەبێت”.
جگە لە کۆمپانیا ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان کە ژمارەیەک کارمەندییان هەیە و لە کێڵگەی چیا سورخ کاردەکەن، 35 کارمەند و کرێکاریش لەو کێڵگەیە کار بۆ کۆمپانیای پیت ئۆیڵ دەکەن و لە مانگی داهاتووەوە تا کاتێکی نادیار کارەکانیان لەدەست دەدەن. ئه‌م كێڵگه‌یه نمونه‌ى چه‌ندین كێڵگه‌ى تر‌ى نه‌وتیه له سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان كه كاره‌كانیان وه‌ستاوه و كرێكاره‌كانیان بێكار ده‌بن.
لە رۆژى 25ى ئازارى ئەمساڵەوە و بەهۆی بردنەوەی سکاڵا یاساییەکەی عێراق لە تورکیا لە ژووری پاریسی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی، ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێم راگیراوە. پێشتر هەرێم لە ڕێگەی تورکیاوە 400 هەزار بەرمیل نەوتی ناردووەتە دەرەوە و نزیکەی 37 هەزار بەرمیلیشی لەناوخۆدا فرۆشتووە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


