“ئه‌گه‌رى هه‌یه به‌ته‌واوه‌تى تێلیگرم له عێراق رابگیرێت”

Telegram Messenger logo on the App Store is seen displayed on a phone screen in this illustration photo taken in Poland on January 14, 2021. Signal and Telegram messenger apps gained popularity due to the new WhatsApp's privacy policy. (Photo illustration by Jakub Porzycki/NurPhoto via Getty Images)
SNN
پاشنیوه‌ڕۆى دوێنێ شه‌ممه 5ى ئاب، تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تێلیگرام له عێراق كێشه‌ى تێكه‌وت و رۆژنامه‌نووسێكیش هۆكاره‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: “زانیارى كه‌سيى ته‌واوى هاووڵاتیانى عێراق و هه‌رێم براوه”.
رۆژنامه‌نووس عه‌لى عومه‌ر له‌و باره‌یه‌وه به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك رایگه‌یاند، “ماوەی زیاتر لە سێ مانگـە كه‌ناڵى بۆتێک لە تێلگرام کە هەرجاره و بەناوێکی تازە دێت، تــەواوی زانیاریەکانی تاک بە تاکی عێراقی دزە پێکردوە”.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه زانیارى زیاتریشى خستووه‌ته‌ڕوو و ده‌ڵێت: “زانیارییەکان ڕوونـە کە لە وەزارەتی بازرگانیـەوە دزەی پێکراوە، بە جۆرێک تەنیا بە ناوی سیانی و به‌روارى له‌دایكبوونى یەک کەس دەتوانیت تەواوی زانیاریە خێزانیەکەی وەربگریت، ئەم گرفتی زۆری دروستکردوە، پێشهاتێکی مەترسیدارە لە گرفتەکانی ئای تی کە دەکرێت لەڕێگەی تر ئەم زانیاریانە بەکاربهێنرێت و گرفت بۆ تەواوی خەڵکی دروست بکـات”.
به وته‌ى ئه‌و رۆژنامه‌نووسه، “دەسەڵاتی پەیوەندییەکان لە عێراق دەیەوێت بە جارێک تەواوی تێلگرام لە عێراق رابگرێت، هەر بۆیە لە دوێنێ ەوە کردنەوەی تێلگرام گرفتی بۆ دروست بووە”.
وێنه‌یه‌كى كه‌ناڵى بۆتێک له تێلیگرام

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



