کەمی خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە هۆکارە بۆ دابەزینی بەهای دینار

دۆلار و دینار
عەلی حەمەسەعید-SNN
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەبەوە دەکات ئەو داهاتەی کە مانگانە عێراق دەستی دەکەوێت لە فرۆشتنی نەوت بە دۆلارە ئەو دۆلارەی لە پارەی نەوت دەستیكەوتووە ناچارە بیگۆڕێتەوە بە دینار، ئهمهش وا دهكات بههای دۆلار دابهزێت بەڵام بانکی ناوەندی هۆکارە بۆ ئەوەی بەهای دینار بەرزنەبێتەوە.
د.نهرمین مهعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: كەمی خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە هوکات ئەو پڕوپاگەندانەی لەبازاڕ و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا هەن كاریگەری هەیە لەسەر دابەزینی بەهای دیناری عیراقی و نرخی دۆلاری ئەمریكی بەرز كردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا هیچ ڕیارێكی فەرمی بۆ بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار نییە و لە ئایندەیەكی نزیكدا دۆلار تا رادەیەك دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت چونکە حكومەتی عیراق ناچارە ئەو دۆلارەی لە پارەی نەوت دەستیكەوتووە بیگۆڕێتەوە بە دینار، بۆ ئەوەی مووچە و پڕۆژەكانی پێ جێبەجێ بكات، ئەمەش وادەكات خستنەڕووی دۆلار لە بازاڕدا زۆربێت و نرخەكەی دابەزێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بەتەواوی جێبەجێكردنی رێكارەكانی بودجە جارێكی دیكە كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار دەبێت، چونكە لە یاسای بودجەدا یەك دۆلار بە هەزار و 300 دینار، واتا نرخی 100 دۆلار بە 130 هەزار دینار جێگیر كراوە، ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ نرخی 100دۆلار بە151هەزار و 500دینار لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


