
ئارسر
SNN Sport
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاشكرایان كرد كه ئارسه‌ر میلۆ یاریزانی ناوه‌راستی به‌رازیلی ئاره‌زووی له مانه‌وه له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی به‌رشەلۆنه راگه‌یاندووه و نایەوێت پەیوەندی بە ریزه‌كانی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بکات.
تۆری هه‌واڵی ( سكای سپۆرت)ی بەریتانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئارسه‌ر ئه‌م نامه‌یه‌ی پێشكه‌ش هه‌ردوو ئیداره‌ی به‌رشەلۆنه و یۆڤانتۆس كردووه ،پاش ده‌ركه‌وتنی راپۆرته‌كان كه باس له‌وە ده‌كه‌ن كه گفتوگۆی له سه‌ر ده‌كرێت لە بۆندێكی ئاڵوگۆركردنی پێشبینی كرا‌و له‌گه‌ڵ میرالیم پیانیچ یاریزانی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی .
به‌رشەلۆنه پێویستی به‌ده‌ستبه‌رداربوون له یاریزانه‌كانی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره یان ئه‌نجامدانی بۆندی ئاڵ‌وگۆڕكردن له پێناو به‌هێزكردنی ریزه‌كانی به یاریزانانی نوێ له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یاریزانانی لە داهاتوو هەیە ، پاش ئه‌و گرێبه‌سته زه‌به‌لەحانه‌ی له هاوینی رابردوو ئه‌نجامیدا و ناڵاندنی یانه‌كه به‌ده‌ست گرفتی داراییه‌وه، ئەمەش دروستبوو له ئه‌نجامی وه‌ستانی چالاكی تۆپی پێ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا .
تۆڕه‌كه روونیكرده‌وه كه به‌رشەلۆنه ناچار ده‌بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ناوێكی جیاواز بۆ هاندانی یۆڤانتۆس له پێناو ته‌واوكردنی بۆنده ئاڵوگۆڕییه‌كه له‌گه‌ڵ خانمه پیره‌كه و ده‌ستەبه‌ركردنی تواناكانی پیانیچ.
سەرەڕای ئه‌و راپۆرتانه‌ی کە بڵاوبووەتەوە كه كیكی سیتین راهێنه‌ری به‌رشەلۆنه له سه‌ر رۆیشتنی ئارسه‌ر كراوه بووه ، به‌ڵام سكای سپۆرت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه راهێنه‌ری به‌رشەلۆنه هێشتا ئاینده‌یه‌ك له به‌رشەلۆنه ده‌بینێت بۆ ئه‌و یاریزانه به‌رازیلییە.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



