
بارانبارینى به‌خوڕ | فۆتۆ: Truth-Seeker
SNN
شاره‌زایه‌كى كه‌شناسى رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆى كۆتایی هاتنى دیارده‌ى ئێل نینیۆى له‌دوا مانگى كانونى یه‌كه‌مه‌وه به‌ڕێژه‌یه‌كى زۆر بارانده‌بارێت، ده‌شڵێت: “پێویسته وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ ئه‌م بارانبارینه وه‌ك هه‌لێك ببینێت و ئاوه‌كه‌ى عه‌مبار بكات”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9ى ئاب، عادل موختار، شاره‌زاى بوارى كه‌شناسى رایگه‌یاند، “دیارده‌ى ئێل نینۆ كه ده‌بێته هۆكارى دروستبوونى وشكه‌ساڵى و به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما كۆتایی دێت و دیارده‌ى لانینیا كه شه‌پۆلى بارانبارینى به‌خوڕ و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خۆى ده‌هێنێت ده‌ستپێده‌كات”.
وتیشى: “له دواى مانگى كانونى دووه‌مى 2024 چه‌ندین شه‌پۆلى بارانبارینى به‌خوڕ سه‌رتاسه‌رى عێراق ده‌گرنه‌وه، كۆتایی زستان و به‌هارى ئه‌مساڵ ته‌ڕ و پڕباران ده‌بێت”.
ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى كه‌شناسى پێشنیار بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ده‌كات كه “وه‌ك هه‌لێك بۆ عه‌مباركردنى ئاو ئه‌م بارانبارینه به‌كاربهێنن”، و ده‌ڵێت: “پێویسته ئاوه‌كه عه‌مبار بكرێت بۆ كشتوكاڵ به‌كاربهێنرێته‌وه، عێراقیش وه‌ك زۆرێك له وڵاتان په‌نابباته‌به‌ر كشتو‌كاڵى زیره‌ك، چونكه تێیدا كه‌مترین ئاو به‌فیڕۆ ده‌چێت”.
به وته‌ى ئه‌و شاره‌زایه، “له ساڵى 1930ه‌وه تاوه‌كو ئێستا عێراق نزمترین ئاستى ئاوى عه‌مباركراوى به‌خۆیه‌وه بینیوه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه پێویستى به سیاسه‌تێكى باڵا هه‌یه بۆ رێكخستنه‌وه‌ى به‌كارهێنان ئاو”.
به‌پێى به‌یاننامه‌كانى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ، “وه‌رزى بارانبارینى ئه‌مساڵ و ساڵى داهاتوو ده‌توانێت عێراق له قه‌یرانى كه‌مئاوى و وشكه‌ساڵى رزگار بكات كه ماوه‌ى چوار ساڵه رووى له‌و وڵاكه كردووه و كاریگه‌ریی كردووه‌ته‌سه‌ر ته‌واوى سێكته‌ره‌كانى ژیان”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


