
دۆناڵد ترەمپ
SNN-
سەرۆکی پێشوی ئەمریکا جارێکی دیکە هێرش دەکاتە سەر جۆبایدن ،سەرۆکی ئەمریکا و دەڵێت:” بایدن عەقڵی لەدەستداوە و ئەمریکا بەرەو دۆزەخ دەبات”.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە Truth Social،، ئاماژەی بەوەکردوە، “پێموایە ئەو خراپەکارە جۆو بایدن نەک هەر گەمژە و بێتوانایە، پێموایە عەقڵی لەدەستداوە، شێتە و عەقڵی لەدەستداوە”.
سەرۆکی ئەمریکا پێشتر رایگەیاندبوو، کە دۆخی دەوروبەری تایوان بەهۆی بێتوانایی بایدن بەرەو هەڵکشان دەچێت.
پێشتریش ترمپ رایگەیاندبوو، ئەگەر دووبارە وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هەڵبژێردرێتەوە، لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە سەرجەم ئەو تاوانانە دەستپێدەکات، کە لەلایەن سەرۆک جۆو بایدن و خێزانەکەیەوە ئەنجامدراون.
هەروەها لە سەرەتای مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردودا لێدوانی هاوشێوەی دا کاتێک ترەمپ وەڵامی جۆو بایدن، سەرۆکی ئێستای دایەوە کە بە توندڕەو وەسفی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە بایدن “یان شێت بووە یان توشی نەخۆشی بیرچونەوە بووە”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



