هەواڵ
نرخی دۆلارو نه‌وت
به‌یانی ئه‌مڕۆ 12ی 1ی‌ 2019 له‌كاتی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای‌ بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو له‌هه‌رێم، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی كه‌می تۆماركردو نرخی نه‌وتیش له‌بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا دابه‌زیوه‌.

نوسینگه‌ی پشتگیر بۆ ئاڵوگۆڕی دراوه‌ بیانییه‌كان له‌شاری سلێمانی نرخی دراوه‌كانی بۆ SNN ئاشكراكرد كه‌ به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

100 دۆلاری ئه‌مریكی 120 هه‌زارو 250 دینار.

100 یۆرۆ 138 هه‌زار دینار.

100 پاوه‌ن 154 هه‌زار دینار.

100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی 11 هه‌زارو 500 دینار.

100 لیره‌ی توركی 21 هه‌زارو 500 دینار.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوو نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ربوو به‌ 120 هه‌زارو 100 دینار.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، بۆرسه‌ی جیهانی نرخی نه‌وتی ئاشكراكردوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت بۆ 60 دۆلارو 64 سه‌نت دابه‌زی، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ 61 دۆلارو 5 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرابوو.


SNN:

  6 مانگ پێشتر - Jan 12 2019 9:31AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.