هەواڵ
له‌باره‌ی‌ سه‌ربازگه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌هه‌ڵه‌بجه‌ ڕونكردنه‌وه‌ ده‌درێت
ئیداره‌ی‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی‌ سه‌ربازگه‌یه‌كی‌ ئه‌مریكا له‌سنوره‌كه‌یان ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات و جێگری‌ پارێزگاریش ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌، ده‌شڵێت:"پێویسته‌ هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ بكرێت".

دوای‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا له‌باره‌ی‌ كشانه‌وه‌ی‌ هه‌زارو 400 سه‌ربازه‌كه‌ی‌ له‌ڕۆژئاوای كوردستان، باس له‌وه‌ده‌كرێت ته‌واوی‌ ئه‌و هێزانه‌ ناچنه‌وه‌ ئه‌مریكاو ده‌كرێن به‌دوو به‌شه‌وه‌، به‌شێكیان بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان و ئه‌وانی‌ دیكه‌ش بۆ سه‌ربازگه‌ی‌ عه‌ین ئه‌سه‌د له‌پارێزگای‌ ئه‌نبار ده‌ڕۆن.

هه‌روه‌ك چه‌ند زانیاریه‌ك باس له‌وه‌ده‌كات، ژماره‌یه‌ك له‌و هێزانه‌ی‌ ئه‌مریكاش كه‌ به‌ره‌و هه‌رێم پاشه‌كشه‌ ده‌كه‌ن، ده‌چنه‌ سنوری‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌و له‌سه‌ربازگه‌یه‌كدا جێگیرده‌بن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ كاوه‌ عه‌لی جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "هیچ ده‌نگۆیه‌كی بونی دانانی بنكه‌ی سه‌ربازی له‌سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ئارادانییه‌و نه‌مانبیستوه‌و پێشمان نه‌وتراوه‌".

وتیشی:"له‌ئه‌گه‌ری بونی كارێكی له‌و شێوه‌یه‌دا، پێویسته‌ له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌ماهه‌نگی بكرێت، واته‌ پێویستده‌كات ئێمه‌ ئاگاداربین، ئه‌وكات سه‌ربازگه‌ دروستده‌كرێت، به‌ڵام تائێستا به‌فه‌رمی هیچ بابه‌تێكی وامان نه‌بیستوه‌".


SNN:

كۆسار مه‌حمود

  6 مانگ پێشتر - Jan 12 2019 11:36AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.