هەواڵ
به‌رگری عیراق زانیاری له‌باره‌ی بونی سوپای ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر بڵاوده‌كاته‌وه‌
وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌خاكی سوریاو جێگیربونیان له‌سه‌ربازگه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان هاته‌ده‌نگ و به‌رپرسێكی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ڕه‌تیناكاته‌وه‌ كه‌ له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر سه‌ربازگه‌ی ئه‌مریكی بونی هه‌یه‌.

عه‌مید یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراق به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانی ئێمه‌ كه‌ تائێستا لێی دڵنیانین، ئه‌و هێزانه‌ی سوپای ئه‌مریكا كه‌ له‌خاكی سوریا ده‌كشێنه‌وه‌، دێنه‌ هه‌رێم و له‌سه‌ربازگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و سوپایه‌ جێگیرده‌كرێن".

وتیشی:"(100%) دڵنیانین له‌و زانیارییانه‌و تائێستاش ئه‌مریكا پشتڕاستینه‌كردۆته‌وه‌، به‌ڵام قسه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌و هێزانه‌ نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌مریكا، به‌ڵكو له‌ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به‌هه‌رێمی كوردستان جێگیربكرێن".

به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق، "هیچ زانیارییه‌كمان له‌باره‌ی بونی سه‌ربازگه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر نییه‌، به‌شێوه‌یه‌ك نه‌ ده‌توانین ڕه‌تیبكه‌ینه‌وه‌و نه‌ ده‌شتوانین پشتراستی بكه‌ینه‌وه‌".


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

  6 مانگ پێشتر - Jan 12 2019 11:54AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.