هەواڵ
به‌هۆی‌ مانه‌وه‌ له‌ئۆتۆمبێلدا شۆفێرێك گیانی له‌ده‌ستدا
به‌هۆی مانه‌وه‌یان له‌ناو ئۆتۆمبێلدا، دوو  شۆفێری مه‌رزی باشماخ ڕه‌وانه‌ نه‌خۆشخانه‌ ده‌كرێن، پاش پشكنین یه‌كێكیان گیان له‌ده‌ستده‌دات، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ڕاگه‌یاندنی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ پێنجوێنیش زانیاری‌ زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات.

لوقمان له‌تیف لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی پێنجوێن به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "كاتژمێر 11 پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 12ی‌ 1ی‌ 2019 تیمه‌كانی بنكه‌ی ته‌ندروستی مه‌رزی باشماخ و پۆلیسی باشماخ و ئاسایش دوو شۆفێریان گه‌یانده‌ به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی پێنجوێن".

وتیشی:"دوای پشكنین و چاره‌سه‌ر بۆیان، یه‌كێك له‌شۆفێره‌كان باری ته‌ندروستی تاڕاده‌یه‌ك جێگیر بوه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌وی‌ دیكه‌یان گیانی له‌ده‌ستدا".

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، "به‌هۆكاری مانه‌وه‌ له‌ناو ئۆتۆمبێل و غاز لێدان، شۆفێره‌كان له‌هۆش خۆیان چوبون و ئه‌وه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه‌ ناوی (مصیب ئه‌بو قاسم عه‌باسی)یه‌و خه‌ڵكی شیرازه‌ له‌ئێران و ته‌مه‌نیشی‌ 41 ساڵه‌".


SNN:

كۆسار مه‌حمود

  6 مانگ پێشتر - Jan 12 2019 12:03PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.