هەواڵ
موچەی ئەم هێزانەی هەرێم زیاد دەكرێت
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم چەند زانیاریەك لەبارەی گۆڕانكاریی لەپاشەكەوتی موچەی لیواكانی نەوت و گاز ئاشكرادەكات و بەڕێوەبەری گشتی ژمێریاری وەزارەتەكەش ڕونكردنەوەیەك لەبارەی هاوتاكردنی موچەی كارمەندانی مەدەنی وەزارەتەكە بەسەربازیی دەخاتەڕوو.

لیواكانی یەك و دوی نەوت و گاز كەسەر بەوەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمن، زۆرترین پاشەكەوت لەموچەكانیان دەكرێت، دوای چەندین بەڵێنیش كە لەلایەن حكومەتەوە بۆ چاكردنی پاشەكەوتی موچەكانیان پێیاندراوە، تائێستا چارەسەری كێشەكەیان بۆ نەكراوە.

لەوبارەیەوە دلێر محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی ژمێریاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم لەلێدوانێكدا بەSNNی ڕاگەیاند، "هەوڵێكی زۆر بۆ چاكردنی پاشەكەوتی موچەی لیواكانی  نەوت و گاز دراوە، ئێستاش دوو لیژنەی تایبەت بۆ ئەو كێشەیە پێكهێنراوەو لیژنەكانیش كاری لەسەردەكەن".

وتیشی:"ئێمە چاوەڕوانی كاری ئەو لیژنانەین بۆ ئەوەی لەداهاتویەكی نزیكدا گۆڕانكاری لەپاشەكەوتی ئەو لیوایانەدا بكرێت، هەوڵی جدیش دەدەین بۆ ئەوەی پاشەكەوتەكە لەسەریان ئەگەر هەڵنەگیرێت، ڕێژەكەی كەمبكرێتەوە".

سەبارەت بەهاوتاكردنی موچەی كارمەندانی مەدەنی وەزارەتی ناوخۆ بەموچەی سەربازیش وتی:"دوجار نوسراومان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كردوە، بەڵام تائێستا وەڵامنەدراوینەتەوەو هەر لەچاوەڕوانی وەڵامداین".


SNN:

شادان حەسەن

  6 مانگ پێشتر - Jan 12 2019 3:40PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.