هەواڵ
بروسكەیەكی پیرۆزبایی لە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد-ەوە
بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی رۆژنامەی كورستانی نوێ، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ستافی ئەو رۆژنامەیە دەكات و ئومێدیش دەخوازێت كوردستانی نوێ درێژە بەو رێبازە پیرۆزەی خۆی بدات و هەر ئەو پێگە رەسەن و درەوشاوەیەی هەبێت.

دەقی بروسكەی پیرۆزبایی:

بەڕێزان، سەرنووسەر و رۆژنامەنووس و كادیر و كارمەندە دڵسۆزەكانی رۆژنامەی (كوردستانی نوێ).

بەبۆنەی ساڵڕۆژی رۆژنامەی كوردستانی نوێی ئازیزەوە، لەناخەوە گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەم و هیوای سەركەوتنی زیاترتان لەكاركردن لەڕۆژنامە پرشنگدارەكەتان بۆ دەخوازم.

كوردستانی نوێ، كە لە كوردستانێكی نوێ و ئازاد دا وەك یەكەم رۆژنامەی كوردیی رۆژانە لەدایك بوو، ناوێكی‌ گەشی‌ ناو مێدیای كوردییەو خاوەنی خەرمانێكی پڕ بەرهەم و جێگەی شانازی هەمووانە، كە بەسەلیقەو دڵسۆزی و ماندوبوونی رۆژنامەنووس و كارمەندە ماندونەناسەكانی، توانیویەتی خزمەتێكی بەرچاوی رەوتی رۆژنامەگەری كوردی و خوێنەرەكانی بكات، ئومێد دەكەم كوردستانی نوێ درێژە بەو رێبازە پیرۆزەی خۆی بدات، هەر ئەو پێگە رەسەن و درەوشاوەیەی هەبێت.

لەم یادە پیرۆزەتاندا و لەگەڵ داگیرساندنی مۆمی 28 ساڵەی تەمەنی ژیانی رۆژنامەگەریی خۆیدا، دەخوازین كوردستانی نوێ هەر لەپێشكەوتن و تاوسەندن و گەشەسەندنی پانتایی و رووبەری ئازادیی بیروڕا و رەخنەی بنیاتنەر بێت، كە لەسەرەتاكانییەوە پێی ناسراوە.

هەمیشە لە پێشكەوتن و درەوشانەوەدا بتان بینم، سەركەوتوو بن.

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد

12ی كانوونی دووەمی 2019


SNN:

بەشی هەواڵ

  6 مانگ پێشتر - Jan 12 2019 5:20PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.