هەواڵ
عیراق سەرجەم پارەكانی لە دەرەوە وەردەگرێتەوە
حكومەتی عیراق بەنیازە سەرجەم پارەكانی لە وڵاتانی جیهان بگەڕێنێتەوەو ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانیش بڕی پارەكەو میكانیزمی گەڕاندنەوەشی ئاشكرا دەكات، راشیدەگەیەنێت: نەتەوە یەكگرتووەكان دەبێتە لایەنی دانوستانكار بۆ گەڕاندنەوەی پارەكە.

ئیدریس ئەلساعدی، ئەندامی لیژ  نەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە ماڵپەڕی غەد پرێس-ی راگەیاندووە: حكومەتی بەغدا هەوڵەكانی دەستپێكردووە بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم ئەو پارانەی كە لەچەند وڵاتێكی جیهان دانراوەو بڕگەشی دەگاتە 300 ملیار دۆلار.

وتیشی: مێژووی بردنی ئەو پارانە بۆ دەرەوە، بەشێكی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی رژێمی بەعس، كە بلۆككراون، لەدوای پرۆسەی ئازادی عیراقیش، بڕێكی دیكە لەو پارانە بە رێگەی جۆراوجۆر رەوانەی بانكەكانی دەرەوە كراون.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشكرد، ئەنجومەنی نوێنەران سەرقاڵی گفتوگۆكردنە لەسەر پرۆژەیاسای گەڕاندنەوەی پارە برداوەكان بۆئەوەی لەڕێگەی سندوقی ئاوەدانكردنەوەی عیراق، سەرجەم پارەكە بگەڕێنێتەوە بۆناو وڵات.

ئاشكراشیكرد، بۆ گەڕاندنەوەی ئەو پارانە، پێویستە وەفدێكی دانوستانكار پێكبهێنرێت و نەتەوە یەكگرتووەكانیش بكرێتە لایەنێكی دانوستانكار لەگەڵ ئەو وڵاتانەی كە پارەكانی تێدا هەڵگیراوە. 


SNN:

بەشی هەواڵ

  6 مانگ پێشتر - Jan 12 2019 9:43PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.