هەواڵ
وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌باره‌ی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌وه‌ زانیاریه‌ك ئاشكراده‌كات
وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ پێشنیازێك ده‌دات كه‌ تایبه‌ته‌ به‌هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ سیستمی پاشه‌كه‌وت بۆ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی‌ موچه‌یان كه‌مه‌، به‌رپرسێكی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌، حكومه‌ت پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی ته‌واوی پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانبه‌ران به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌و جیاكاری له‌نێوان موچه‌خۆراندا ناكات.

فه‌ریق ڕوكن جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری‌ گشتیی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ی‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سه‌نگه‌رو خانه‌نشینانی‌ پێشمه‌رگه‌و ته‌واوی هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌، ئێمه‌ وه‌ك وه‌زاره‌ت نوسراومان بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران كردوه‌و چاوه‌ڕوانی‌ دوا قسه‌ی‌ حكومه‌ت له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌كه‌ین".

وتیشی‌:"حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئه‌گه‌ر پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌، ئه‌وا ته‌واوی‌ فه‌رمانبه‌ران و هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌گرێته‌وه‌و هیچ جیاكاریه‌ك ناكات".

ئاشكراشیكرد، "ئێمه‌ داوای ڕێكخستنه‌وه‌ی‌ موچه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌شمان له‌ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران كردوه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نوسراومان ئاڕاسته‌كردون، له‌مساته‌وه‌خته‌شدا هیچ پلانێك بۆ لابردنی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ له‌سه‌ر هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ نییه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی‌ موچه‌یان كه‌مه‌و به‌هۆی سیستمی پاشه‌كه‌وتیشه‌وه‌ موچه‌یان زیاتر كه‌مكراوه‌ته‌وه‌".


SNN:

سامان به‌ختیار

  6 مانگ پێشتر - Jan 13 2019 8:43AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.