هەواڵ
گۆڕان بڕیارێكی پارتی ئاشكراده‌كات..چاوه‌ڕوانی هیچ لایه‌نێك ناكرێت
فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان جه‌ختده‌كاته‌وه‌، له‌ماوه‌ی 30 ڕۆژی داهاتودا كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم پێكده‌هێندرێت، په‌رله‌مانتارێكی ئه‌و فراكسیۆنه‌ش بڕیارێكی پارتی ئاشكراده‌كات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌رلایه‌نێك نه‌یه‌ته‌ پێشه‌وه‌ یان كاندیدی ئاماده‌نه‌بێت، په‌سه‌ندكردنی كابینه‌كه‌ دواناخرێت".

ڕزگار محه‌مه‌د ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "ماوه‌ی مانگێك له‌به‌رده‌م مه‌سرور بارزانی كاندیدی پارتی ده‌بێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت، چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ كابینه‌كه‌ پێكبهێنرێت به‌هاوكاری لایه‌نه‌كان".
وتیشی:"به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌پارتیه‌وه‌ وه‌رمانگرتوه‌، بڕیاری كۆتاییانداوه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نێك بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت نه‌یه‌ته‌ پێشه‌وه‌و كاندیده‌كانی ئاماده‌نه‌بێت بۆ پشكه‌كانی له‌كابینه‌ی نوێ، پێكهێنانی حكومه‌ت دواناخرێت و له‌ماوه‌ی دیاریكراوی خۆیدا كابینه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی ده‌درێته‌ په‌رله‌مان و په‌سه‌ند ده‌كرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان جه‌ختیكرده‌وه‌، "پارتی چاوه‌ڕوانی دیاریكردنی هیچ لایه‌نێك ناكات و سوره‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی، چیترو زیاتر له‌مانگێك درێژه‌ به‌گفتوگۆكان نه‌دات".
ئه‌وه‌شی وت:"ڕه‌نگه‌ ماوه‌كه‌شی بۆ درێژبكرێته‌وه‌، به‌ڵام له‌ماوه‌ی 30 ڕۆژی داهاتودا پێكهاته‌ی كابینه‌ی حكومه‌ت ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كات بۆئه‌وه‌ی متمانه‌ی پێبدرێت".



SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Jun 12 2019 2:11PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.