هەواڵ
یەکێتی ھەوڵەکانی قەرەبوکردنەوەی دەستپێکرد.."درێغی ناکەین"
فراکسیۆنی یەکێتی ھەوڵەکانی بۆ قەرەبوکردنەوەی ئەو جوتیارانە دەستپێکرد کە بەھۆی ئاگرکەوتنەوەوە زیان بەر دەغڵودانیان کەوتوە، پەرلەمانتارێکیش ڕایدەگەیەنێت، "دەمانەوێت حکومەت بێتە ژێرباری قەرەبوکردنەوەیان و ھەرچیمان لەدەستبێت درێغی ناکەین".

د.تەھا حەمەد ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەران بەSNNی ڕاگەیاند، "وەک یەکێتی ھەڵمەتێکی کۆکردنەوەی واژۆمان دەستپێکردوە بۆئەوەی کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بکرێت بەقەرەبوکردنەوەی ئەو جوتیارانەی بەھۆی کەوتنەوەی ئاگر زیانیان بەرکەوتوەو دەغڵودانیان سوتاوە".

ئاماژەی بەوەشدا، سبەینێ پێنجشەممە ١٣ی ٦ی ٢٠١٩ کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانەو یەکێک لەخاڵەکانی خشتەی کاریش، پەیوەستە بەقەرەبوکردنەوەی جوتیاران، ئەوەشی وت:"ھەموو ھەوڵێکمان خستۆتەڕوو، بۆئەوەی حکومەت بخەینە ژێرباری قەرەبوکردنەوەی جوتیاران و ھەرچ کارێکیشمان پێبکرێت لەو ڕوەوە درێغی ناکەین".

ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی ئاشکراشیکرد، "دوای ئەوەی لەئەنجومەنی نوێنەران قەرەبوکردنەوەی جوتیاران دەبێتە بڕیار، حکومەت خۆی لیژنەی تایبەت پێکدەھێنێت و ئێمەش لەڕێگەی لیژنە پەرلەمانیەکانەوە ھاوکارو پشتیوان دەبین، بۆئەوەی بڕی زیانەکان بخەمڵێندرێت و قەرەبوی سەرجەم جوتیاران بەجوتیارانی ھەرێمیشەوە بکرێت".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Jun 12 2019 3:25PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.