هەواڵ
پڕۆژەیەکی ستراتیژی لەھەڵەبجە تەواودەکرێت
ماوەی نۆ ساڵە پڕۆژەی دوو سایدی ڕێگای(ھەڵەبجە ــ سلێمانی) تەواونەکراوە، جێگری پارێزگاری ھەڵەبجەش رایدەگەیەنێت: ئەوانەی کەمتەرخەم بون دراونەتە دادگاو بڕیارە پێش دەستپێکی وەرزی باران پڕۆژەکە بکرێتەوە.

کاوە عەلی جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە بەSNNی راگەیاند:  ماوەی نۆ ساڵە پڕۆژەی دوو سایدی(ھەڵەبجە – سلێمانی) تەواو نەکراوەو چەند جارێک دواکەوتوەو کارکردن تێیدا راوەستاوە، ھەر پڕۆژەیەکیش راوەستانی تێدابێت، کۆمەڵێک گرفتی(یاسای، ئیداری، کۆمەڵایەتی) بۆ دروست دەبێت.

وتیشی:"ئەوکەسانەی کەمتەرخەمبوون یان رێگربوون لەتەواوکردنی پڕۆژەکە، رێکاری یاساییمان لەبەرامبەر گرتونەتەبەرو دراونەتە دادگا، ھەندێک لەوانە گیراون و ھەندێکی تریش بڕیاری گرتنیان بۆ دەرچووە".

راشیگەیاند: لەئێستایا کارکردن لەپڕۆژەکە بەردەوامەو بەپێی ئەو خشتەیەی کۆمپانیای جێبەجێکار دایناوە، ھەرچەندە خاویەک لەکارەکانیان ھەیە، بەڵام پێویستە تابەرواری ٣٠ی ٩ی ٢٠١٩، پێش وەرزی باران بارین پڕۆژەکە بکرێتەوەو ھاتووچۆی تێدا بکرێت.

جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە دەڵێت:"چەند بڕگەیەکی کەم ماوە، نزیکەی ١٠٠ ھەزار مەتر پڕکردنەوە ماوە، گێردەری پردەکان تەواو بوەو تەنھا (خەتکێشان،  کۆنکرێت، دانانی کارەباو محاجەرەی) ماوە لەگەڵ نزیکەی ٥ کیلۆمەتر و نیو قیرتاو، بەڵێندەری پڕۆژەکەش بەڵێنیداوە پارە ھەبێ یاخود نا، قیرەکە بکات".


SNN:

کۆسار مەحمود

 هەفتە پێشتر - Jun 12 2019 6:09PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.