هەواڵ
ئاگادارییەک لەبارەی پسوڵەی خۆراکەوە بۆ ھاوڵاتیان
بەرێوەبەری ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراک لە سلێمانی رونکردنەوە لەبارەی پسوڵەی نوێی خۆراک دەدات و ڕاشیدەگەیەنێت، تائێستا پسوڵەی نوێی خۆراک بۆ ساڵانی ٢٠١٩-٢٠٢٠ لە بەغدا بۆ ھەرێم چاپ نەکراوە و دەشڵێت: تا ئەو کاتەی پسوڵە نوێیەکە دەگاتە سلێمانی مامەڵەی ھاوڵاتیان بەپسوڵە کۆنەکە دەکرێت.


یاسین مەحمود بەرێوەبەری رێکخستنی پسوڵەی خۆراک لەسلێمانی بەSNNی راگەیاند: تائێستا بەغدا ھیچ بڕیارێکی نوێی بۆ پسوڵەی نوێی خۆراک بۆ ساڵانی ٢٠١٩-٢٠٢٠ دەرنەکردوەو ساڵانی رابردووش لەناوەراستی مانگی چواردا پسوڵەی نوێی خۆراک لەچاپ دراوە.

رونیشیکردەوە، نوێنەرمان ناردوە بۆ بەغدا بەمەبەستی ئامادەکردنی کلێشەی نوێی پسوڵەی خۆراک، بەڵام ھیچ بەرەوپێشچوونێک لەو پسوڵە نەکراوە، ئەگەر پسوڵەی نوێی خۆراکیش لە چاپ بدرێت ئێمە ئاگاداردەکرێنەوە، بۆیە ئێستا کار بەھەمان پسوڵەی کۆنی ٢٠١٧-٢٠١٨ دەکرێت و ھیچ گرفتێک بۆ ھاوڵاتیان دروست نابێت.

ئاشکرشیکراد، ئەو کەسانەی پسوڵەکەیان ونکردوە نوسراوێکیان بۆ دەرەکرێت تا ئەو کاتەی پسوڵەی نوێی خۆراک لەچاپ دەدرێت، چونکە سەرجەم ئەوکارانەی تایبەتن بەپسوڵەی خۆراکەوە پەیوەستە بەوەزارەتی بازرگانی حکومەتی عیراقەوە، تائێستاش پسوڵەی نوێی خۆراک لەبەغدا ھیچ بڕیارێکی نوێی لەبارەوەنەدراوە کە پێشتر راگەیەنرا لە بەغداوە دەست بەچاپکردنی دەکرێت.


SNN:

سامان بەختیار

 هەفتە پێشتر - Jun 12 2019 7:25PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.