هەواڵ
دوو وەزارەت بەم لایەنانە دەدرێت
ژمارەیەک پۆست بۆ تورکمان و مەسیحییەکان دیاریدەکرێت و بەرپرسێکی بەرەی تورکمانیش ڕایدەگەیەنێت، "دوو وەزارەت دەدرێتە ئێمەو مەسیحییەکان"، دەشڵێت:"جگە لەپۆستە وزارییەکان بەڕاوێژکارو بەڕێوەبەری گشتی بەشداری حکومەت دەبین".

ئایدن مەعروف ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی بەSNNی ڕاگەیاند، "تائێستا بەفەرمی ھیچ پۆستێکمان بۆ دیارینەکراوە، بەڵام وەک تورکمانەکان بەھەموو شێوەیەک پشتیوانیمان لەپرۆسەی سیاسی ھەرێم کردوە، ئەوەش ھەنگاوی ئیجابین".

ئەو بەرپرسەی بەرەی تورکمانی داواشیکرد، بەشداری ڕاستەقینەیان پێبکرێت لەحکومەتدا، وتی:"پێویستە ئێمەو مەسیحیەکانیش بەشداربین لەپرسە سیاسییەکاندا".

ئاشکراشیکرد، "پێشتر پۆستی وەزارەتی دادمان ھەبوو، کە پۆستێکی سیادی بوو، ئێستاش نازانین چ وەزارەتێکمان پێدەدرێت، بەڵام چاوەڕواندەکەین وەزارەتێک بەئێمەو وەزارەتێکیش بەمەسیحیەکان بدرێت، جگە لەوەش بەڕاوێژکارو بەڕێوەبەری گشتیش لەجومگەکانی دیکەی حوکمڕانی بەشداردەبین".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Jun 12 2019 7:31PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.