هەواڵ
گۆڕان په‌یامێك له‌باره‌ی كاندیده‌كانی بۆ حكومه‌ت راده‌گه‌یه‌نێت
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌كاتی خۆیدا ناوی كاندیدی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی به‌ری كه‌وتووه‌ پێشكه‌شی سه‌رۆكی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كات، ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی گۆڕانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: دیاریكردنی كاندیده‌كان په‌یوه‌ندی به‌گۆڕانه‌وه‌ هه‌یه‌ نه‌ك پارتی و بۆ هه‌ر پۆستێك ته‌نیا یه‌ك كاندید پێشكه‌ش ده‌كه‌ین.

چالاك موهه‌ندیس ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌SNNی راگه‌یاند: وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌كاتی خۆیدا كاندیدی ئه‌و پۆستانه‌ی به‌ر گۆڕان ده‌كه‌وێت، پێشكه‌شی سه‌رۆك راسپێردراوی حكومه‌ت ده‌كه‌ین.

وتیشی:"خۆم یه‌كێكم له‌كاندیده‌كان تائێستا ئاگادارنه‌كراوینه‌ته‌وه‌ له‌باره‌ی یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی ناوی كاندیده‌كان، به‌ڵام لیژنه‌ی باڵاو خانه‌ی راپه‌ڕاندن بڕیاری له‌سه‌ر ناوی كاندیده‌كان ده‌ده‌ن".

راشیگه‌یاند: بڕیاردان له‌سه‌ر كاندیده‌كانمان په‌یوه‌ندی به‌گۆڕانه‌وه‌ هه‌یه‌ نه‌ك پارتی و بۆ هه‌ر پۆستێكیش یه‌ك كاندید پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، زیاتر له‌كاندیدێك پێشكه‌ش ناكه‌ین.


SNN:

شاهۆ خواره‌حم

 هەفتە پێشتر - Jun 13 2019 8:34AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.