هەواڵ
ژماره‌ی‌ چه‌كدارانی‌ داعش له‌گرتوخانه‌كانی‌ هه‌رێم ئاشكراده‌كرێت
به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم زانیاریی گرنگ له‌باره‌ی‌ چه‌كدارانی‌ داعش له‌هه‌رێمی‌ كوردستان ئاشكراده‌كات و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ژماره‌یه‌ك داعش كه‌ له‌گرتوخانه‌كان بون ئازادكراون"، جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "نزیكه‌ی هه‌زار چه‌كداری داعش له‌هه‌رێم حوكمدراون".

د.دیندار زێباری ڕێكخه‌ری ڕاسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، "له‌سه‌ره‌تای ساڵی‌ 2014وه‌ تاساڵی 2017 ژماره‌ی ده‌ستگیركراوانی داعش له‌هه‌رێم سێ هه‌زارو 400 ده‌ستگیركراوی‌ تێپه‌ڕاندوه‌و به‌شێك له‌وانه‌ش ئازادكراون و به‌شێكی‌ دیكه‌شیان له‌لێكۆڵینه‌وه‌دان".

به‌رپرسه‌ باڵاكه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، به‌شێك له‌ده‌ستگیركراوه‌كان حكومدراون و زیاتر له‌هه‌زارو 400 كه‌سیان ڕاده‌ستی به‌غدا كراونه‌ته‌وه‌ ئه‌وانه‌ی‌ خه‌ڵكی ناوچه‌ عه‌ره‌بنشینه‌كان بون، "ئه‌وانه‌شی‌ ئێستا له‌گرتوخانه‌كانی‌ هه‌رێمن نزیكه‌ی‌ هه‌زار به‌ندكراوی‌ داعشه‌".

زێباری‌ له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی‌ كوردی‌ ده‌نگی‌ ئه‌مریكا ئاشكرایكردوه‌، "مانه‌وه‌ی ئه‌و زیندانیانه‌ گرفتی دروستكردوه‌ هه‌م له‌ڕوی مادی، هه‌میش له‌ڕوی‌ به‌ڕێوه‌بردنی ئیشوكاره‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ واقیعێكه‌و حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده‌ به‌یاساكانی مرۆڤ و بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه‌ كه‌ بڕیاری له‌سێداره‌دان جێبه‌جێناكات".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Jun 13 2019 9:41AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.